تیروپشکی خولى ناوخۆيى ئێران بۆ وەرزی٢٠١٦-٢٠١٧ ئەنجامدرا..

ڕۆژی سێشەم تیروپشکی خولی ناوخۆیی ناسراو بە جامی کەنداوی فارس ئەنجام درا بۆ وەرزی ٢٠١٦-٢٠١٧، کەتیایدا ١٦شازدە یانە لە کێبڕکێدان بۆ بەدەست هێنانی جامەکە.

خولی پلە نایابی ناوخۆی ئێران تا ئێستا پازدە خولی بەڕێوە چووە و ساڵى ڕابردوو لە کۆتا یاری خولەکە یانەی ئستقلالی خوزستان بۆیەکەم جار لە مێژووی خۆیدا بووە پاڵەوانی خولەکە ئەمساڵ لە کەشێکی جیاواز خولەکە بەڕێوەدەچێت بەوهۆیەی کە زۆرینەی یانەکان بە یاریزانی باش و تیپێکی تۆکمە تر لەچاو ساڵانی ڕابردوو پێیان ناوەتە جامی شازدەیەم .

دوێنێ لە مەراسیمێکدا کە سەرۆکانی وەرزشی و یاریزانە دێرینەکان و بەڕێوەبەرانی خولەکە و ڕاهێنەران ئامادەی بوون تیروپشکی خولی یانە نایابەکانی ئێران بەڕێوەچوو کە بەپێی تیروپشکەکە حەفتەی یەکەی خولەکە لەڕۆژانی ٢٥ و ٢٦ى ٧ى ٢٠١٦ بەڕێوە دەچێت شازدەیانە لە ململانێدان بۆ بەدەست هێنانی نازناوەکە.

تیروپشکی هەفتەی یەکەمی خولەکە کە ڕۆژانی دووشەممە و سێ شەممە کە دەکاتە٢٥ و ٢٦ى ٧ى ٢٠١٦ بەڕێوە دەچێت بەم شێوەیە:

صەبای قوم x نەوتی ئابادان

سیاجامەگانی مەشهەد x زوباهەنی ئەسفەهان

فولادی خوزستان x ماشین سازی تەورێز

تراکتۆر سازی تەورێز x ئستقلالی خوزستان

ئیستقلالی تاران x نەوتی تاران

سایپای کەرەج x پێرسپۆلیس

گوستەرش فولادی تەورێز x پەیکانی قەزوێن

سپاهانی ئەسفەهان x پەدیدەی خوراسان

Pin It

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *