ئسپانيا شكستى هێنا لە سەركەوتن بەسەر رۆمانيا..

شەوى رابردوو لە ميانى ياريەكى دۆستانەدا كە هەردوو هەڵبژاردەى ئسپانيا و رۆمانياى كۆكردەوە و ياريەكەش بەيەكسان بوون كۆتايى هات.

ئەو ياريە دۆستانەيە وەك ئامادەكارى هەردوو هەڵبژاردەيە بۆ پاڵەوانێتى يۆرۆى ٢٠١٦ كە لە ١٠ى مانگى شەشى ئەمساڵ لە وڵاتى فەرەنسا دەستپێدەكات و ١٠ى تەمموز كۆتايى دێت.

هەلبژاردەى ئسپانيا لە كۆمەڵەى چوارەمدايە لەگەڵ هەڵبژرادەكانى (چيك و توركيا و كرواتيا) لەبەرامبەريشدا هەلبژاردەى رۆمانيا لە كۆمەڵەى يەكەمدايە لەگەڵ هەڵبژاردەكانى (فەرەنسا و ئەلبانيا و سويسرا).

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟