Home / جيهان / فۆربس, رياڵ مەدريد پێشەنگى بۆ يانەيەكى ئەمريكى چۆڵكرد..

فۆربس, رياڵ مەدريد پێشەنگى بۆ يانەيەكى ئەمريكى چۆڵكرد..

گۆڤارى “فۆربس”ى ئەمريكى كە مانگانە دەردەچێت و تايبەتە بە جيهانى پارە و كار, لە دواين چاپيدا كە ئەمرۆ دەرچوە ليستى ٥٠ گرانترين يانەكانى جيهانى ئاشكرا كردوە.

 

لە ليستەكەى گۆڤارى فۆربسدا يانەى ريال مەدريدى شاهانە كە لە سالى ٢٠١١ وە لە پلەى يەكەمى گرانترين يانەكانى جيهاندايە لە ئێستادا پێشەنگى لەدەستداوە و يانەى دالاسى ئەمريكى (شوانى مانگاكان) بە ٤ مليار دۆلارەوە پێشەنگى گرتوە بە رێژەى ٢٥% و بۆ يەكەمجارە كە يانەيەكى دوور لە تۆپى پێ پلەى يەكەمى دەوڵەمەندترين يانەكانى جيهان دەگرێت.

يانەى مانچستەر يونايتدى ئنگليزى و بارشەلۆنە و رياڵ مەدرد هەرلە نێو ١٠ يەكەمەكەدان.

لە پلەكانى چوارەم و پێنجەم هەريەكە لە يانەكانى مانچستەر يونايتد بە نرخى (٣.٣٢) و نيويۆرك يانكيس بە نرخى (٣.٤)دێت.

يانەى بارشەلۆنەى ئسپانى لە پلەى چوارمەوە هاتوەتە پلەى سێيەمى گرانترين يانەكانى جيهان بە نرخى ٣.٥٥ مليار دۆلار, لە هەمانكاتيشدا كە رياڵ مەدريد پاشەكشەى كردوە بۆ ريزبەندى دووەم نرخى ٣.٦٥ مليار دۆلارە.

Screen-Shot-2016-07-13-at-16.33.38

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*