پۆل پۆگبا براوەى باڵۆن دۆر ديارى دەكات

پۆل پۆگباى ياريزانى هەڵبژاردەى فەرەنسا و يانەى يوڤانتوسى ئيتالى كريستيانۆ ڕۆناڵدۆى پرتوگالى دەپاڵێوێت بۆ بردنەوەى خەڵاتى باڵۆن دۆرى ئەمساڵ.

پۆگبا لەلێدوانێكيدا بۆ دەزگاكانى ڕايگەياندن وتى ” پێش بينى دەكەم ئەمساڵ كريستيانۆ ڕۆناڵدۆ خەڵاتى تۆپى ئاڵتونى ببات چونكە هەمووان ئەزانين ئەو پاڵەوانى چامپيۆنز ليگە لە گەڵ ڕياڵ مەدريدو پاڵەوانى يۆرۆشە لە گەڵ هەڵبژاردەى ولآتەكەى ”

هەروەها ئەستێرە فەرنسيەكە ئەوەشى وت كە ” پێشبينى دەكەم تۆپى ئاڵتونى ئەمساڵ لە نێوان ميسى ڕۆناڵدۆ گريزماندايە بەڵام بێ گومان كريستيانۆ شايەنى ئەو خەڵاتەيە”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *