Home / ئەڵمانيا / ڤيدال ئامانجى سەرەكى باڤاريەكان لەگەڵ ئەنچيلۆتى ئاشكرا دەكات

ڤيدال ئامانجى سەرەكى باڤاريەكان لەگەڵ ئەنچيلۆتى ئاشكرا دەكات

ئارتورۆ ڤيدالی شيلى و ئەستێرەى يانەى بايرن ميونخى ئەڵمانى جەختى كردەوە كە ئامانجى سەرەكى يانەكەى لەگەڵ كارلۆ ئەنچيلۆتى ڕاهێنەرى نوێ بردنەوەى نازناوى خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپايە.

لەلێدوانێكيدا بۆ دەزگاكانى ڕاگەياندن ڤيدال وتى ” دەمانەوێ لە وەرزى ئايندەدا يانەكە بە نازناوى چامپيۆنزليگ شاد بكەينەوە ، ئەمە ئەوەيە كە هەمووان چاويان تێ بڕيوە لەگەڵ ئەنچيلۆتى ڕاهێنەردا”

ڤيدال لە كۆتاى لێدوانەكەشيدا سەبارەى بە ڕاهێنەرە نوێكەيان ئەوەى ڕاگەياند “ زۆر گرنگە ڕاهێنەر متمانەی بەتواناکانم هەیە،بەهیوام بتوانم وەڵامی ئەو متمانەیەی بدەمەوە کەپێی بەخشیوم”

يانەى بايرن ميونخى ئەڵمانى لە ژێر سەرپەرشتى پيپ گوارديۆلاى ئيسپانى سێ جار لەسەر يەك بگاتە قۆناغى نيوەى كۆتاى خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا.

 

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*