Home / ئيتاليا / مانچينى نزيكە لە جێهێشتنى ئەنتەر ميلان و دوو ڕاهێنەريش ديارى كراون بۆ جێگرەوەى
kurdsport logo copy

مانچينى نزيكە لە جێهێشتنى ئەنتەر ميلان و دوو ڕاهێنەريش ديارى كراون بۆ جێگرەوەى

ڕۆژنامەكانى ئيتاليا بڵاويان كردەوە كە ڕۆبەرتۆ مانچينى ڕاهێنەرى يانەى ئەنتەر ميلانى ئيتالى نزيكە لە جێهيشتنى ئەركەكەى لە پاش يەك ساڵ و نيو لە گرتنە دەستى ڕاهێنەرايەتى كردنى ئەو يانەيە.

ڕۆژنامەى لاگازێتا ديلۆ سپۆرت و تۆڕى سكاى سپۆرتى ئيتالى ئەمڕۆ هەينى بڵاويان كردەوە كە ڕۆبەرتۆ مانچينى ئێوارەى دوێنێ پێنج شەمە مەشقى يانەكەى بە جێ هێشتوە بەهۆى ئەو ناكۆكيەى لە نێوان ناوبراو بەڕێوەبەرانى يانەكەدا هەيە،هەروەها سەرچاوەكان ئەوەشيان ئاشكرا كردووە كە جياوازيەكى ئاشكرا لە نێوان بير بۆچونى مانچينى و خاوەنە نوێيەكەى ئەو يانەيە هەيە بۆيە لە ئێستادا مانچينى دەيەوێت پێش دەست پێ كردنى وەرزى نوێ يانەكە بەجێ بهێڵێ.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانيەكانى ئيتاليا ئەوەشيان ئاشكرا كردووە كە ليۆنارۆدى بەرازيلى و چێزارى براندێلى دوو پاڵێوراوى سەرەكين لە ئێستادا كە بەرپرسانى يانەكە دەيانەوێــت لە پاش ڕۆيشتنى مانچينى مەشقى يانەكە لە ئەستۆ بگرن.

 

 

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*