Home / ئسپانيا / بارشەلۆنە و رياڵ مەدريد يارى دەستپێكى لاليگا لەگەل بيتس و سۆسيداد ئەنجام دەدەن..

بارشەلۆنە و رياڵ مەدريد يارى دەستپێكى لاليگا لەگەل بيتس و سۆسيداد ئەنجام دەدەن..

دواى نيوەرۆى ئەمرۆ هەينى يەكێتى تۆپى پێى ئسپانى تيروپشكى يانەكانى لاليگاى بۆ وەرزى نوێى ٢٠١٦-٢٠١٧ ئەنجامدا و رووبەروو بوونەوەكانى هەفتەى يەكەمى ئاشكر كرد.

 

لە تيروپشكەكەدا پاڵەوانى وەرزى رابردوو كە يانەى بارشەلۆنە بوو لە هەفتەى يەكەم لە نێو كامپنۆ ميواندارى رياڵ بيتيس دەكات, لە بەرامبەريشدا رياڵ مەدريدى ركابەرى لە دەرەوەى ياريگاى خۆى و لە نێو ياريگاى (سان سباستيان) دەبێتە ميوانى يانەى رياڵ سۆسيدا, هەروەها خاوەن پلەى سێيەمى لاليگاى ٢٠١٥-٢٠١٦ كە يانەى ئەتلەتيكۆ مەدريدە لە نێو ياريگاى ڤيسێنتى كالديرۆن رووبەرووى يانەى ديپۆرتيڤۆ ئالاڤيس دەبێتەوە, ئەم يانەيە تازە سەركەوتوە بۆ پلە يەكى ئسپانى.

 

يەكێتى تۆپى پێى ئسپانيا كاتى هەفتەى يەكەمى لاليگاى بۆ رۆژى ٢١ى مانگى ئاب دياريكردوە و دواين يارى خولەكەشى بۆ ٢١ى مايۆى ٢٠١٧ دياريكردوە.

 

هەروەها يەكێتيەكە ئاماژەى بە پشووەكەش كردوە كە لە ١٨ى مانگى ١٢ى ٢٠١٦ دەبێت تا ٧ مانگى يەكى ٢٠١٧.

تيروپشكەكەش بەمشێوەيە بوە:

 

1468581034_001043_1468581694_noticia_normal

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*