Home / ئسپانيا / كات و ساتى كلاسيكۆ لە كوردسپۆرتەوە
elclas

كات و ساتى كلاسيكۆ لە كوردسپۆرتەوە

يەكێتى تۆپى پێى ئسپانيا دواى ئەوەى كە ئەمرۆ تيروپشكى بۆ وەرزێــ(٢٠١٦-٢٠١٧)ـكى نوێى خولى لاليگاى ئسپانى ئەنجامدا تێيدا كات و ساتى ئەنجامدانى بەهێزترين يارى خولەكەى ئاشكرا كرد.

 

كلاسيكۆ كە يەكێكە لەو ياريانەى لە جيهاندا بينەرێكى ئێجگار زۆرى هەيە بە بەهێزترين يارى ساڵ دادەنرێت ئەمرۆ هەينى يەكێتى تۆپى پێى ئسپانيا رايگەياند كە يارى چوون لە نێوان (بارشەلۆنە – رياڵ مەدريد) لە نێو ياريگاى كامپنۆ دەبێت و دەكەوێتە هەفتەى ١٤ يەمەوە لە مانگى ١٢ى (كانوونى يەكەم) ئەم ساڵ.

هەروەها يارى گەرانەوەش دەكەوێتە هەفتەى ٣٣ى خولەكە و لە نێو سانتياگۆ بێرنابيۆ ئەنجام دەدرێت لە ٢٣ نيسانى ٢٠١٧.

جێگاى باسە كە بارشەلۆنەى پاڵەوانى وەرزى ٢٠١٥-٢٠١٦ و رياڵ مەدريدى خاوەن پلەى دووەم يەكەم ياريان لە وەرزى نوێى لاليگا بەرامبەر بە رياڵ بيتس و رياڵ سۆسيدا دەبێت لە ٢١ مانگى هەشتى داهاتوو.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*