Home / جيهان / كۆرتوا دەرگا لە بەرشەلۆنە دەكاتەوە تا گرێبەستى لەگەل مۆر بكەن..

كۆرتوا دەرگا لە بەرشەلۆنە دەكاتەوە تا گرێبەستى لەگەل مۆر بكەن..

راگەياندنەكان ئاشكرايان كردوە كە تيۆ كۆرتوا گۆلپارێزى يانەى چێڵسى ئنگليزى دەرگاكانى لەبەردەم يانەى بارشەلۆنە كردوەتەوە بۆ ئەوەى گرێبەستى لەگەل مۆربكەن, بە پێچەوانەوە رەتيكردوەتەوە كە دڵنيايى بدات كە لە داهاتوودا لە چێڵسى بمێنێتەوە.
بەپێى هەواڵێكى رۆژنامەى ماركاى ئسپانى, تێرشتيگنى بە رەگەز ئەڵمانى و گۆڵپارێزى يانەى بارشەلۆنە هۆشدارى داوەتە يانەكەى لە ئەگەرى زياتر  بەشدارى پێنەكردنى لە ياريەكانى يانەكەدا ئەو ريزەكانى بارشەلۆنە بە جێدەهێڵێت, ئەمەش بوەتە هۆى ئەوەى كە بلوگرانا بەدواى گۆڵپارێزێكى تردا بگەرێت و لە ئێستاشدا كۆرتوا هەڵبژێردراوە بۆ جێگرتنەوەى شتيگن.

بە هەمان شێوە رۆژنامەى سكاى سپۆرت بلاوى كردەوە كە كۆرتوا لە وەڵامى پرسيارێكى رۆژنامەكانى بەلجيكيا سەبارەت بەوەى كە ئايا وەرزى داهاتوو لەگەڵ چێلسى بەدەوام دەبێت وتى: “هێشتا رەزامەنديم نيشان نەداوە, وە رەتيشك نەكردوەتەوە, تا ئێستاش نازانم لە داهاتوودا چێلسى داواى چيم لێدەكات چونكە من گرێبەستى سێ ساڵم لەگەڵ ئەو يانەيەدا هەيە”.

هەروەها وتيشى: “لە راستيدا ئەم وەرزە منى گۆرى, وەك ئەوە وايە نازناوى هەموو وەرزەكەم بردبێتەوە, هيوادارم چێڵسى لە وەرزى داهاتوودا باشتربێت”.
ئەم وتانەى كۆرتوا بە پێى رۆژنامەكان بانگەوازێكە بۆ يانەى بارشەلۆنە تا گرێبەستى لەگەڵ مۆر بكەن.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

پێكهاتەى چاوەروانكراوى (جيرونا X بارشەلۆنە)..

بريار وايە ئەمرۆ شەمە لە هەفتەى شەشەمى لاليگا يانەى بارشەلۆنە ببێتە ميوانى يانەى جيرونا كە ...