Home / جيهان / ئەو منداڵەى كە ئەستێرەكانى تۆپى پێ كاتى بۆ دادەنێن تا وێنەى لەگەڵ بگرن..
Capture

ئەو منداڵەى كە ئەستێرەكانى تۆپى پێ كاتى بۆ دادەنێن تا وێنەى لەگەڵ بگرن..

مليۆنەها كەس لە جيهاندا خەون بەوەوە دەبينن كە لەگەڵ ئەستێرەكانى تۆپى پێدا وێنە بگرن و ئەو كاتەى لەگەلياندا دەبن وەك يادگارى لاى خۆيانى بهێڵنەوە, زۆرجار لە كاتى ياريەكاندا دەبينين هاندەرێك دێتە نێو ياريگا و خۆى لە دەستى هێزەكانى ئەمنى ياريگاكە دەدزێتەوە تا بگات بەو ياريزانەى كە هاندەريەتى و خۆشى دەوێت بۆ ئەوەى وێنەيەكى لەگەڵ بگرێت.

بەڵام ئەوەى لێرەدا باسى دەكەين تەواو پێچەوانەى ئەو نووسينەى سەرەوەيە و منداڵێك بە پێى كات چاوى بە ئەستێرەكانى تۆپى پێ دەكەوێت و وێنەيان لەگەل دەگرێت ئەڵبەتە نەك تۆپى پێ بەڵكوو ئەستێرەكانى دونياى هونەرى و فلم و راپەر .. هتد بەهەمان شێوە وێنە لەگەل ئەو مێردمنداڵەدا دەگرن.

راشد بالحسا, كورى يەكێك لە گەورەترين بازرگانەكانى وڵاتى ئيماراتە بە ناوى ( سيف أحمد بالحصا) لە شارى دوبەى نيشتەجێيە, ئەم لاوە لە تۆرى كۆمەڵايەتى ئنستا گرام هەموانى دووچارى سەرسورمان كردوە, چونكە زۆر بەئاسانى دەستى بە ئەستێرەكانى تۆپى پێ دەگات و ئەو وێنە(سێڵف)يانەى لەگەڵيان گرتوويەتى بلاويان دەكاتەوە.

راشد بالحسا لە ٥/١/٢٠٠٢ لە دايك بوە و ئێستا تەمەنى ١٤ ساڵە, لە نێو ئەكاونتى خۆى لە تۆرى كۆمەڵايەتى ئنستا گرام چەندين وێنەى لەگەڵ ئەستێرەكانى جيهان گرتوە و بلاوى دەكاتەوە, بەتايبەتى لەگەڵ هەريەكە لە ميسى و رۆناڵدۆ و بنزيمە و نيمار و مارادۆنا و شاروخ خان و جاكى چان و …هتد.

چەند وێنەيەكى راشد بالحسا لەگەڵ ئەستێرەكان..

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*