Home / ووتار / پیپ گواردیۆلا لەگەڵ مان سیتی سەركەوتوو دەبێت یان نا..!!
گوارديۆلا

پیپ گواردیۆلا لەگەڵ مان سیتی سەركەوتوو دەبێت یان نا..!!

پیپ ئەو ڕاهێنەرەی لەكەمترین كاتدا توانیویەتی خۆی وەك ڕاهێنەرێكی مەزن نیشان بدات بەوهۆیەوە ژمارەیەكی زۆر سەرنج و بۆچوون هەیە لەسەر ئایدیا و فگری پیپ ، بەشێك بە فەیلەسوف ناوی دەبەن ، بەشێكی تر پێیان وایە تاكتیك لەسەر دەستی ئەم بوژایەوە ، بەشێكی تر پێیان وایە تەنها دەچێتە سەر یانەی ئامادە و بێ كێشە .

گواردیۆلا لەگەڵ بارسادا هەموو شتێكی كرد بناغە و ڕووخساری بارسای تەواو نوێكردەوە ، سیستەمێكی تەواو گونجاوی لەیانەی بلاوگرانا پەیڕەوكرد ، دواتر كاروانی وەرزشی پیپ ڕویكردە ئەڵمانیا لەڕووی هوونەریەوە سەرەپای سیستەمەكەی بارسای جێ بە جێكرد لەگەڵ بافاریادا ، بەڵام دەسكەوت زمانی ژمارەكان قسەیەكی دیكەیان هەبوو بەگشتی خوولی یانەی پاڵەوانەكان بەتایبەت ، گواردیۆلا لەكۆتا قسەیدا لەبەردەم هەموواندا ئاماژەی بەوەكرد من شكستم هێنا لەبردنی یانە پاڵەوانەكان بۆ بایرین بەڵام جگە لە یاریەكەی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید هیچ ئەنجامێكی دیكە لەئەستۆ ناگرم
بەسەرجەم كێشە و ئارایشت و بۆچوونە جیاوازەكان پیپ و بایرن میونخ دەستیان لێك بەردا ، گواردیۆلا بڕیاریدا ڕووبكاتە خوولی نایابی ئینگلتەرا ، ئەو پرسیارەی لەئێستادا لەمێشكی هەموواندا دێت و دەچێت ئەوەیە پیپ سەركەوتوو دەبێت لەگەڵ سیتیزن یان نا !!!!
لێرەدا پرسیارەكە پۆلێن دەكەین بۆ دوو بەش بەمجۆرە :

بەشی یەكەم / گرنگترین ئەو هۆكارانەی وادەكەن پیپ سەركەوتوو بێت لەگەڵ مان سیتی ئەمانەن:-

  • كەمترین فشاری لەسەری : كاتێك پیپ ڕویكردە ئەڵمانیا بایرن میونخ سەرجەم نازناوەكانی بەدەستهێنابوو ئەمەش ناڕاستەوخۆ گەورەترین فشاری دروست كردبوو لەسەر پیپ چونكە تەنها دووبارە بردنەوەی سێ نازناوەكە هاندەران و بینەرانی ئاسوودە دەكرد ، پیپ وەك پاڵەوان وێنای خۆی دەكرد ، هاوكات ئەوەی فشارەكەی لەسەر گواردیۆلا گرانتركردبوو سیستەمی یاریكردن بوو چوونكە گواردیۆلا بەشێوازێك یاری دەكرد سەرانی یانە بافاریەكە بەگشتی هاندەران پێی ئاسوودە نەبوون ، بەڵام لە یاریگای ئیتیحادا باردۆخەكە تەواو گونجاوە چوونكە گواردیۆلا لەژێر هیچ جۆرە فشارێكدا نییە ، خاڵێكی دیكە باشتر زانینی زمانی ئینگلیزی بەراورد بە ئەڵمانی ئەمەش وا دەكات گواردیۆلا ڕونتر و باشتر سەرنج و بۆچوونەكانی بگەیەنێت.
  • سەربەستی لەگواستنەوەدا: لای هەمووان ئاشكرایە یانەی مانچستەر سیتی لەلایەن شێغ مەنسور سەرپەڕشتی دەكرێت كە ملیاردێرێكی عەرەبە ئەمەش تەواو گواردیۆلا سەرپشك دەكات لەوەی چ یاریزانێكی بەدڵ بوو بە زەبری پارە پەلكێشی بكاتە یاریگای ئیتیحاد بەدڵنییاوە پیپ ڕاستەوخۆ پەل بۆ ئەو یاریزانانە دەكێشت كەلەگەڵ فەلسەفەی خۆیدا دەگونجێت لێرەوە دەتوانێت خۆی سیستەم دیاری بكات خاڵێكی دیكە كە ئەمەش بەشێوازێكی پۆزەتیف بەلای گواردیۆلادا دەشكێتەوە ئەوەیە سیتیزن ستراتیجیەتی دیاریكراوی نییە.
  • ڕێككەوتن لەگەڵ ئیداری یانەكەدا: لە بایرن میونخدا ، ماتیاس زامەر هەمیشە چاودێربوو بەسەر پیپ ، ڕۆژنامەی بێڵد لە ڕاپۆرتێدا ئاماژەی بەوەكردووە كە دووەم وەرز پیپ گواردیۆلا داوای یاریزانێكی باڵی ڕاستی كردووە تا ئەوەی فلیپ لام وەك ناوەندی بەرگری بەكاربهێنیت بەڵام سەرانی بایرن فیداڵیان بۆ كواستەوتۆتەوە لێرەوە كێشەكانی نێوان هەر دوولا دەست پێدەكات ، بەڵام لە مانچستەردا بیگریستاین بەڕێوەبەری وەرزشیە هاوڕێی نزیكە لەپیپ چوونكە لەبارسادا پێكەوە كاریانكردووە تەواو لێكتر تێدەكەن و شارەزای كاری یەكترن.
  • ململانێی نێوخۆی پیمەرلیگ: لەخولی ئینگلیزی زیاتر لە سێ بۆ چوار یانە كێبڕكێ دەكەن لەپێناو بەدەستهێنانی نازناوەكە ئەمەش تەواو ڕێگا خۆشكەرە بۆ ئەوەی گواردیۆلا پلان و سیستەمی یاریكردنی بۆ چەندین شێواز بگۆڕێت ئەمەش خوودی حەزی گواردیۆلایە چوونكە هەمیشە عاشقی نوێگەرایەتیە ، هاوكات هەبوو چەندین ڕاهێنەری لێهاتوو لەخوولەدا وەك ( مۆرینهۆ ، گۆنتی ، ڕانێری ، كوومان ، فینگەر ، پۆتەچینۆ ، كلۆپ ، ….. ) والە پیپ دەكات بەردەوام لە ژێر فشاردا بێت ئەمەش ڕێگا خۆشكەرە بۆی پیپ نەهێڵێت هیچ یاریزانێك لەو ڕۆڵە لابدات كەبۆی دیاریكراوە هاوكات خوودی پیپ كاتێك لەژێر فشاردا بێت چەندین ڕێگا چارەسەر بەكاردێنێت.

بەشی دووەم : ئەو هۆكارانەی وادەكەن پیپ سەركەوتوو نەبێت لەگەڵ مان سیتی.
سەرەتا ئەمەش لای زۆرینە ڕوونە خاڵی بەهێزی پیپ خاڵی لاوازێتی چوونكە گواردیۆلا شێوازی یاریكردنی بۆ هیچ كەسێك و لەژێر هیچ ناوێك ناگۆڕێت ، پێویستە گواردیۆلا ئەوەی لەبەرچاو ڕوون بێت خوولی ئینگلیزی لەڕووی بەهێزیەوە لەسەرجەم خوولەكانی دیكە بەهێزترە ئەمەش سادە نییە بۆ هیچ ڕاهێنەر و یانەیەك بیەوێت ئازادانە كاربكات ، لەڕووی هوونەریەوە خوولی ئینگلیزی تا ئێستاش تاكتیكی كلاسیك زاڵە بەسەریدا بەتایبەت لەڕووی تۆپی درێژەوە كە گواردیۆلا بەهیچ جۆرێك خۆشی بەمشێوازە نایەت لەیاریكردن
چارەسەركردنی هێڵی بەرگری ، گواردیۆلا چ لە بارسا ، چ لەبایرن كێشەی هێڵی بەرگری هەبووە چوونكە گواردیۆلا هێندە گرنگی بەهێڵی ناوەند و هێرشبەر دەدات بەتەواوی هێڵی بەرگری فەرامۆش دەكات
لەڕووی واقعیەیەوە ئەم وەرزە چەنسی یانەكان تەواو لێك نزیكە یەكەم وەرز بۆ هیچ ڕاهێنەرێك ئاسان نییە بەتایبەت بۆ خولێكی بەهیزی وەك پیمەرلیگ .

نوسينى: بەرهەم جەلال.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*