Home / ئيتاليا / یاریزانێکی وەرزی پێشووی ڕیاڵ مەدرید بەڕێوەیە بەرەو یانەی ئەی سی میلان

یاریزانێکی وەرزی پێشووی ڕیاڵ مەدرید بەڕێوەیە بەرەو یانەی ئەی سی میلان

ڕاگەیاندنەکانی نزیک لە یانەی ئەی سی میلان ئاماژە بە ڕێککەوتنی یانەکە دەکەن لەگەڵ ئالڤارۆ ئاربێلوای ئیسپانی و یاریزانی پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدرید کە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی مەلەکی کۆتایی هاتووە .ئەربێلوا

وە ئاماژە بەوەدەکەن گرێبەستی ئەم یاریزانە ۳۳ ساڵە بەشێوەی گرێبەستی ئازاد دەبێت بۆ ماوەی ساڵێک و دەکرێت ساڵێکی تریش نوێ بکرێتەوە .

شایەنی وتنە یاریزانی ناوبراو دەتوانێت لە بەرگری باڵی ڕاست و چەپیش یاری بکات, وە بە ئەنجامدانی ئەم گرێبەستە یەکەم تاقیکردنەوەی ئەم یاریزانە نابێ لە دەرەوەی خولی ئیسپانی بەڵکو پێشتر لە یانەی لیڤەرپولیش لە خولی ئنگلیزی یاری کردووە کە باشترین ساتەکانی ئەم یاریزانە بوو .

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

لێدوانەكانى زەيدان لەسەر يەكەم يارى وەرزى نوێى لاليگا..

بريار وايە سبەى يەك شەمە لە كاتژمێر ١١:١٥ى شەو بەكاتى هەرێمى كوردستان يانەى رياڵ مەدريدى ...