Home / ئسپانيا / دوا هەلى زەيدان بردنەوەى كلاسيكۆيە..!!

دوا هەلى زەيدان بردنەوەى كلاسيكۆيە..!!

رۆژنامەى ماركاى ئسپانى بڵاوى كردەوە, يارى كلاسيكۆ لە نێوان رياڵ مەدريد و بارشەلۆنە كە بريار وايە لە رۆژى ٢/٤/٢٠١٤ لە نێو ياريگاى كامپ نۆ ئەنجام بدرێت دواهەلە لە بەردەم راهێنەرى ئێستاى شاهانە.

رۆژنامەكە ئاماژەى بۆ ئەوە كردوە بە مەرجێك زيزۆ لەسەر كورسى راهێنەرايەتى لۆس بلانكۆس دەمێنێتەوە لە وەرزى داهاتوو ئەگەر لە يارى كلاسيكۆدا بتوانێت ئاستێكى باش پێشكەش بكات بەرامبەر بە يانەى بارشەلۆنە.

رۆژنامەى ماركا روونيشيكردوەتەوە, هەموان بە گرنگيەوە چاوەروانى بينينى زينەدين زيدانن لە نێو كامپ نۆ, هەروەها چاوەرێى ئەوەن تا بزانن زيدان چۆن هەلسوكەوت دەكات لەگەل ياريەكى وەها گەورەدا دواى ئەوەى لە يارى دێربى مەدريد دووچارى شكست بوويەوە.

زينەدين زەيدانى فەرەنسى دەيەوێت لەم ياريەدا نامەيەكى بەهێز ئاراستەى يانە بەشداربوەكانى چامپيۆنزليگ بكات, هەروەها بۆ بردنەوە روو لە كامپ نۆ دەكات و بەنيازە بەردەوامى بە سەركەوتنەكانى شاهانە بدات دواى ئەوەى لە يارى پێشوو توانى لە ئشبيليە بباتەوە.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

بارشەلۆنە لەگەڵ ئام ياريزانە گەشتۆتە رێككەوتن بۆ نوێكردنەوەى گرێبەستەكەى..

يانەى بارشەلۆنەى ئسپانى دوا بە دواى ياريەكەيان بەرامبەر يانەى يوڤانتۆسى ئيتالى لە جەولەى پێنجەمى قۆناغى ...