نيمار داسلڤاى بەرازيلى و ئەستێرەى يانەى بەرشەلۆنەى ئيسپانى كريستيانۆ ڕۆناڵدۆى پرتوگالى  بە نزيكتر ئەزانێت لەبەدەست هێنانى نازناوى تۆپى ئاڵتونى ٢٠١٦.

نيمار لە لێدوانێكيدا بۆ ڕۆژنامەى مۆندۆ ديپۆرتيڤۆى ئيسپانى وتى ” بردنەوەى نازناوى خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا و جامى نەتەوەكانى ئەوروپا لەلايەن كريستيانۆوە بۆيە پێم وايە ئەو نزيكترە لە بردنەوەى خەڵاتى باڵۆن دۆرى ئەمساڵەوە” ئەستێرە بەرازيليەكە زياتر لەسەر ڕۆناڵدۆ قسەى كرد و وتى ” ڕۆناڵدۆ ياريزانێكى گەورەيە ئەوە هيچ گومانێكم لەوە نيە”

وەرزى ڕابردوو نيمار داسلڤا و كريستيانۆ ڕۆناڵدۆ و ليۆنيل ميسى سێ پاڵێوراوى كۆتاى بوون بۆ بردنەوەى تۆپى ئاڵتونى سەر ئەنجام ئەستێرە ئەرجەنتينيەكە بۆ پێنجەم جار لە مێژووى خۆيدا بووە خاوەنى ئەو خەڵاتە؟

بڵاو كردنەوەى ئەم هەواڵە لە: