Home / ئسپانيا / بەفەرمى // سيڤيە شەشەم بۆندى يەكلاكردەوە
ئشبيليە

بەفەرمى // سيڤيە شەشەم بۆندى يەكلاكردەوە

يانەى سيڤيەى ئيسپانى ئەمڕۆ شەمە بڵاوى كردەوە كە بۆنديان لەگەڵ ياريزانى هێڵى ناوەندى بەرازيلى و يانەى ساوپالۆ پاولۆ هينريكى كە ناسراوە بە “گانزۆ” مۆركردووە.

بۆندى نێوان ئەستێرە بەرازيليەكەو يانە ئەندەلوسيەكە بۆ ماوەى ٥ وەرزەو بە بڕى ٩,٥ مليۆن يۆرۆ وەهەروەها لە بۆندەكەشدا ئەوە هاتووە چوار ملیۆن و نیوی زیادە بدرێت بە ساو پاولۆ لەسەر بنەمای ئاست و توانای یاریسازە بەڕازیلییەکە لەگەڵ يانە نوێكەيدا هەروەها لاى خۆشيەوە گانزۆ دەستبەرداریی دوو ملیۆن و نیو لە مافەکانی بووە، لە پێناو ئاسانکاریی کردن بۆ بە ئەنجام گەیاندنی ڕێککەوتنەکە.

شايەنى باسە لەپاش گرتنە دەستى ڕاهێنەرايەتى يانەى سيڤيە لە لايەن خۆرخێ سامباوليەوە ئەمە شەشەم بۆندى ئەو يانەيەيە كە پێكهاتەى يانەكەى پێ ئامادە دەكەن بۆ وەرزى نوێ.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*