Home / جيهان / مارادۆنا ستايشى كريستيانۆ ڕۆناڵدۆ دەكات

مارادۆنا ستايشى كريستيانۆ ڕۆناڵدۆ دەكات

ئەفسانەى تۆپى پێى ئەرجەنتين ديگۆ ئەرماندۆ ماردۆنا ستايشى  كريستيانۆ ڕۆناڵدۆى پرتوگالى دەكات و پێى وايە شايەنى نازناوى جامى نەتەوەكانى ئەوروپا بوو كاتێك توانيان لە يارى كۆتايدا سەركەوتن بەدەست بێنن بەسەر هەڵبژاردەى فەرەنسا لە نێو ياريگاى خۆياندا.
مارادۆنا لە لێدوانيكدا بۆ ڕۆژنامەى “تايمز ئۆف ئنديا” وتى ” ڕۆناڵدۆ باشترین یاریزانی ئەم سەردەمەیە،بێ گومان دەبێتە خاوەنى نازناو”
 ئەستێرەكەى پێشوى ئەرجەنتين سەبارەت بە ليۆ ميسى ئەرجەنتينى و يانەى بەرشەلۆنە كە لە ئێستادا لەگەڵ كريستيانۆى پرتوگالى و ياريزانى يانەى ڕياڵ مەدريد كە ڕكابەرى يەكن وتى ” هەرچەندە میسی هاونیشتمانی خۆمە بەڵام بە ڕاشكاوى دەيڵێم كە كريستيانۆ ڕۆناڵدۆم بەدڵە”
مارادۆنا سەبارەت بە پێكانەكەى كريستيانۆ و چونە دەرەوەى لە يارى كۆتاى يۆرۆى ٢٠١٦ وتى ” لە جامى جيهانى ٢٠٠٦ كاتێ زينەدين زيدان كارتى سورى وەرگرت و چووە دەرەوە كارى كردە سەر هەڵبژاردەى فەرەنسا،بەڵام كاتێ كريستيانۆ توشى پێكان هاتو چووە دەرەوە من بيرم كردەوە كە كە ئێستا فەرەنسا هەلى بردنەوەى زياترە ، بەڵام پرتوگاليەكان سەلمانديان كە ئەوان بە تواناو بەهێزن و توانيان ئامادە نەبونى كاپتنەكەيان تێ پەڕێنن و بە ورياييەوە مامەڵەيان كردوو ياريەكەيان لەبەرژەوەندى خۆيان يەكلاكردەوە”

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

پێكهاتەى نمونەيى هەفتەى يەكەمى لاليگا بڵاوكرايەوە..

وەرزێكى نوێى خولى لاليگاى ئسپانى دەستى پێكرد و ياريەكانى هەفتەى يەكەمى كۆتايى هات, هەريەكە لە ...