Home / ئەڵمانيا / بەهۆى پێكانەوە ئاريان ڕۆبن ماوەيەكى زۆر لە ياريگاكان دوور دەكەوێـتەوە

بەهۆى پێكانەوە ئاريان ڕۆبن ماوەيەكى زۆر لە ياريگاكان دوور دەكەوێـتەوە

يانەى بايرن ميونخى ئەڵمانى بەيانى ئەمڕۆ دوور كەوتنەوە ئاريان ڕۆبنى هۆڵەندى بۆ ماوەى زياتر لە مانگو نيوێك لە ياريگاكان ڕاگەياند ئەمەش پاش ئەوەى لە يارى دۆستانەى دوێنێى يانەكەى بەرامبەر یانەی لیپستادت توشى پێكان هات لە ڕانى چەپيدا،

يانە باڤاريەكە لەبەياننامەيەكدا كە ئەمڕۆ بڵاو كردەوە لەسەر پێكانەى ڕۆبن نوسيويەتى ” ئەمڕۆ پشكنينە پزيشكيەكان بۆ ئەستێرە هۆڵەنديەكە ئەنجامدراو دەركەوت ناوبراو توشى پێكان هاتووە لە ڕانى چەپيدا و پيويستى بە زياتر لە ٦ هەفتە هەيە بۆ گەڕانەوەى بۆ ياريگاكان ”

شايەنى باسە ئاريان ڕۆبنى هۆڵەندى وەرزى ڕابردوو بەهۆى پێكانەوە زۆربەى كاتەكانى لە يارى يانەكەى بێ بەش بووە،دوێنێش لە يەكەم يارى ئامادەكارى بۆ وەرزى نوێ و لە ژێر سەرپەرشتى كارلۆ ئەنچيلۆتى ڕاهێنەرى نوێى يانەكە پاش تەنها ٣٠ خولەك لە ياريكردن جارێكى تر توشى پێكان بووەوە.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

پێكهاتەى چاوەروانكراوى (ئارسناڵ – تۆتنهام)..

بريار وايە ئەمرۆ شەمە لە چوارچێوەى ياريەكانى هەفتەى ١٢ى خولى نايابى ئنگليزيدا لە نێو ياريگاى ...