Home / ئنگليز / لێدوانى كانتى لەپاش پەیوەنديکردنی بەیانە لەندەنیەکەوە..
چێڵسى

لێدوانى كانتى لەپاش پەیوەنديکردنی بەیانە لەندەنیەکەوە..

یانەی چێلسی بە هێزێکی زۆرەوە بەشداری میرکاتۆی ئەمساڵی کردووە و توانی سەرکەوتوو بێت لە هێنانی یاریزانی فەرەنسی و هێڵی ناوڕاستی یانەی لیستەرسیتی نیگۆلۆ کانتی بە گرێبەستێک بۆ ماوەی پێنج ساڵ.

هەرچەندە یانەی بلوز نرخی یاریزانەکەی ئاشکرا نەکرووە بەڵام سەرچاوەکان ئاماژە بە بڕێکی نزیک لە ۳۲ ملیۆن پاوەن دەکەن .

کانتی کە وەرزی ڕابوردوو ڕۆڵێکی گەورەی بینی لە بە دەست هێنانی نازناوی پریمەرلیگ بۆ یانەی لیستەرسیتی پاش پێشکەش کردنی گرێبەستی نوێ لەلایەن یانەکەیەوە و بەرزکردنەوەی موچەکەی بەڵام ناوبراو ڕەتيکردەوە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە, ئەمەش لە پێناو چێڵسى كە ئێستا ڕووی لەو یانەيە كردوە.

کانتی بۆ ماڵپەری فەرمی یانە نوێکەی لێدوانيداو وتی: “خۆشحاڵم پەیوەندیم کردووە بە یەکێک لە گەورەترین یانەکانی ئەوروپا ، ئەوە ئارەزووم بوو و هاتەدی”.كانتى

سەبارەت بە كاركردنى لەگەڵ كۆنتى راهێنەرى چێڵسى وتى: “زۆر ئەستەمە دەرفەتی کارکردن لەگەڵ ئەنتۆنیۆ کۆنتی قبوڵ نەکەیت, ئەو ڕاهێنەرێکی زۆر باش و سەركەوتوە.

وتيشى: “لە پێكهاتەى بلوز چەندين ئەستێرەی جیهانی هەيە، یەکەم وەرزم لە پریمەرلیگ زۆر باش بوو, هیوادارم بەهەمان شێوە لەگەڵ چێلسی دوبارەى بکەمەوە و هاوکاری یانە نوێيەكەم بکەم بۆ بە دەست هێنانی نازناوەکان”.

شایەنی وتنە ئەمە دووەم گرێبەستی کۆنتی ڕاهێنەرە پاش گرێبەستیان لەگەڵ هێرشبەری لاو میچێ باچوای .

كۆنتى لە ساڵى ١٩٩١ لە پاريسى پايتەختى فەرەنسا لەدايكبوە و كاتێك تەمەنى ١٩ ساڵ بوو بۆ يانەى (سۆريسنيس)ى فەرەنسى ياريكردوە, دواتر روويى لە خولى پلەسێ كردوە و يارى بۆ يانەى (بۆلۆنى) كردوە و بەهۆى ئاستە بەرزەكەى يانەى (كاين) كە لە خولى پلە دووى فەرەنسيە ئەو ياريزانەى بردوەتە ريزەكانى و توانيويەتى تەنها يەك دواى يەك وەرز و لە وەرزى ٢٠١٤-٢٠١٥ ئەو يانەيە بگەيەنێتە ريزى يانە پلە يەكەكان.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*