Home / ئسپانيا / مێرەنگى دوو هەفتەى دەست پێكى لاليگا لە تواناكانى دۆن بێ بەش دەبێــت
Cristiano-Ronaldo-20112365

مێرەنگى دوو هەفتەى دەست پێكى لاليگا لە تواناكانى دۆن بێ بەش دەبێــت

پاش ئەوەى كريستيانۆ ڕۆناڵدۆى پرتوگالى و ياريزانى يانەى ڕياڵ مەدريد  لە يارى كۆتاى جامى نەتەوەكانى ئەوروپا توشى پێكانێكى سەخت هاتوو پشكنينە پزيشكيەكان دەريان خست كە ناوبراو بۆماوەى مانگێك لە ياريگاكان دوور دەكەوێـتەوەو بەمەش ئەستێرە پرتوگاليەكە ناتوانێت لە يارى كۆتاى يانەكەى لە جامى سوپەرى ئەوروپا بەرامبەر سيڤيە بەشداربێـت.

ئەمڕۆش لە نوێـرين هەواڵيدا سەبارەت بە پێكانەكەى ڕۆناڵدۆ ڕۆژنامەى ماركاى ئيسپانى بڵاوى كردەتۆ كە بەرپرسانى يانەى ڕياڵ مەدريد پەلە ناكەن لە گەڕانەوەى رۆناڵدۆ چونكە ترسى دووبارە بوونەوەى توش بوون بەپێكانيان هەيە و دەيانەوێـت ڕۆناڵدۆ زياتر ئاسودە بێـت بۆ وەرزى نوێ رۆژنامەكە ئەوەشى ئاشكرا كردووە كە يانە مەلەكيەكە دوو يارى سەرەتاى لاليگا پشوو بە ڕۆناڵدۆ دەدەن بۆ زياتر ئامادە بوون، بەمەش جياواز لە يارى كۆتايى جامى سوپەرى ئەوروپا كە بڕيارە ١٠ى مانگى داهاتوو لە وڵاتى نەرويج بەڕێوە بچێت كريستيانۆ ڕۆناڵدۆ لە هەردوو يارى دەست پێكى لاليگا كە ڕووبەڕووى يانەى رياڵ سۆسيداد و سەڵتافيگۆ دەبێتەوە ناتوانێت بەشدار بێـت.

 

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*