ميسى باس لەو راهێنەرە دەكات كە بەلايەوە گرنگيەكى زۆرى هەيە و هۆكارەكەشى رووندەكاتەوە

ئەستێرەى بەناوبانگى ئەرجەنتينى ليۆنێل ميسى, باس لەو راهێنەرە دەكات لە ژاينى تۆپى پێدا پێى سەرسامە, هەروەها بەگرنگيەوە باس لە فرانك ريكاردى هۆڵەندى دەكات بە گرنگترين راهێنەرى دادەنێت كە لە ژيانى وەرزشى خۆيدا بينيبێتى.

هەروەها وتيشى: ئەو راهێنەرە بوو كە يەكەم هەلى پێ بەخشيم لە تيپى يەكەمى يانەى بارشەلۆنە.

ميسى تەمەن ٢٨ ساڵ لە لێدوانێكى لەگەل كەناڵى (ئێم بى سى) وتى: “لە هەموو ئەو راهێنەرانەى كارم لەگەل كردوون فێربووم بەتايبەت لەو كاتەوەى كە گەشتمە بارشەلۆنە, بەلام پێم وايە گرنگترين راهێنەر لە ژيانمدا ريكاردە, چونكە ئەو برياريدا كە لە گەڵ بارشەلۆنە بەو تەمەنە كەمەوە يارى بكەم”.

ئەمەش لە كاتێكدايە كە ميسى لەگەڵ هەريەكە لە گوارديۆلا و تيتۆڤيلانۆڤا و جێرارد مارتينۆ و لويس ئەنريكى بوە.

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.