Home / جيهان / پۆگبا بۆ مانيۆ بە ١٢٥ مليۆرن يۆرۆ..!
پۆگبا

پۆگبا بۆ مانيۆ بە ١٢٥ مليۆرن يۆرۆ..!

رۆژنامەى (زەسەن)ى بريتانى دڵنيايى داوە لەوەى كە پۆل پۆگباى فەرەنسى ئەمرۆ دوو شەمە پشكنينى پزيشكى بە شێوەى سەرەتايى ئەنجامدەدات بەمەبەستى پەيوەنديكردن بە يانەى مانچستەر يونايتدى ئنگليزيەوە.

 

رۆژنامەكەى رايگەياندوە كە راهێنەرى شەيتانە سوورەكان جۆزيە مۆرينيۆى پرتوگالى هۆكارى سەرەكيە لە گواستنەوەى پۆگبا بۆ مانچستەريونايتد.

 

زە سەنى بريتانى بلاويشى كردوەتەوە كە تائێستاش ريال مەدريد هيواى وايە كە بتوانێت پۆگبا بە برى ١٢٠ مليۆن يۆرۆ بباتە ريزەكانى, ئەمەش لەبەر ئەوەى كە ئەو ياريزانە پەيوەستە بە زينەدين زەيدان و دەيەوێت لە ژێر سەرپەرشتى ئەو راهێنەرە فەرەنسيەدا بێت.

لەلايەكى ترەوە رۆژنامەى ليكيپ هەواڵێكى بلاو كردوەتەوە كە پۆگبا بەبرى ١٢٥ مليۆن يۆرۆ پەيوەندى بە مانيو كردوە و بە موچەى ساڵانەى ١٣ مليۆن يۆرۆ.

 

لە هەمانكاتيشدا شەوى رابردوو سەرچاوەيەك لە نێو يانەى يوڤانتۆسەوە بە (ليكيپ)ى راگەياندوە كە هيچ گرێبەستێك بە پۆگباى تەمەن ٢٣سال نە گەيشتوە و راهێنەرى يانەى خانمە پيرەكە (ماسيمليانۆ ئەلێگرى) دلنيايى داوە كە لە وەرزى نوێ پشت بە تواناكانى پۆگبا دەبەستێت.

پۆڵ پۆگبا لە وەرزى ٢٠١٥-٢٠١٦ لەگەڵ يانەى يوڤانتۆس لە كۆى ٤٩ يارى توانيويەتى ١٠ گۆل تۆماربكات.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*