Home / جيهان / جۆزيە مۆرينيۆ چاوى لە ياريزانێكى رياڵ مەدريدە بۆ تۆكمەكردنى هێڵى بەرگرى شەيتانە سورەكان..

جۆزيە مۆرينيۆ چاوى لە ياريزانێكى رياڵ مەدريدە بۆ تۆكمەكردنى هێڵى بەرگرى شەيتانە سورەكان..

جۆزيە مۆرينيۆ چاوى لە ياريزانێكى رياڵ مەدريدە بۆ تۆكمەكردنى هێڵى بەرگرى شەيتانە سورەكان..

رۆژنامەكانى ئنگلتەرا ئەمرۆ دووشەمە بلاويانكردەوە كە راهێنەرى نوێى يانەى مانچستەر يونايتد (جۆزيە مۆرينيۆ)ى پرتوگالى بەنيازە بە هێنانى ياريزانى مۆناكۆ (فابينيۆ)ى بەرازيلى هێڵى بەرگرى مانچستەر يونايتد تۆكمە بكات.فابينيۆ

 

فابينيۆى تەمەن ٢٢ ساڵ بۆ ماوەى سێ ساڵە توانيويەتى لە نێو ياريگاكانى ئەوروپا و لە يانەى مۆناكۆى فەرەنسى ئاستێكى زۆر باش پێشكەش بكات و پێشتريش لە فەريقى دووەمى يانەى (ريال مەدريد ب) بوە و يەكەم تاقيكردنەوەشى لە گەڵ پێكهاتەى يەكەم لە وەرزى ٢٠١٢ لە ژێر سەرپەرشتى جۆزيە مۆرينيۆ بوە.

 

لە ئێستادا هەريەكە لە مۆرينيۆ و فابينيۆ خاوەنى يەك بريكارى كارن بەناوى (خۆرخێ ميندێز) كە ئەمەش هێنانى ئەو ياريزانەى بۆ ريزى شەيتانە سوورەكان ئاسانتر كردوە و مانيو دەيەوێت بە ٢٦ مليۆن يۆرۆ گرێبەستى لەگەل مۆربكات.

تا ئەم ساتە يانەى مانچستەر يونايتد گرێبەستى سێ ياريزانى نوێى يەكلا كردوەتەوە كە بريتين لە بايلى (٣٨ مليۆن دۆلار), موختاريان (٤٢ مليۆن دۆلار), ئيبراهيم ئۆڤيچ (بە خۆرايى).

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*