Home / جيهان / ڕاڤيار لە دەربەنديخانەوە خۆى گەياندە تازە پێگەيشتوانى هەڵبژاردەى عێراق

ڕاڤيار لە دەربەنديخانەوە خۆى گەياندە تازە پێگەيشتوانى هەڵبژاردەى عێراق

هەميشە شارى دەرەبەنديخان بەوە بەناوبانگە ناوەندێكى باشە بۆ پێگەياندنى ياريزانان بۆ يارى باسكە. لە ئێستاشدا دوو لاوى ئەو شارە بەناوەكانى ڕاڤيار شۆڕش و مير ئەحمەد بانگهێشتى ڕيزەكانى تازەپێگەيشتوانى هەڵبژاردەى عێراق كراون.
ڕاڤيار شۆڕش لە دايكبووى ٢٠٠١ـە و بۆ ماوەى سێ ساڵە لە ڕيزى لاوانى يانەى دەربەنديخان يارى دەكات، لە چەند ڕۆژى ڕابردوودشدا لەلايەن ليژنەيەكەوە كە سەربە يەكێـتى تۆپى باسكەى عێراق بووە، بانگهێشتى تازەپێگەيشتوانى هەڵبژاردەى عێراق كراوە.
ڕاڤيار لە لێدوانێكيدا تايبەت بە كوردسپۆرت دواو وتى: ” خۆم بەخۆشحاڵ دەزانم كە لەم تەمەنەدا ئەو دەسكەوتە گرنگەم بەدەست هێناوە، هيوادارم كە بتوانم بگەم بەئاستى باڵا تر و بتوانم منيش لە داهاتوودا وەكو لاوێكى دەربەنديخان لە ڕووى وەرزشەوە خزمەت بە وڵاتەكەم بكەم.”
سەبارەت بەوەى كە چۆن بانگهێشتى تازە پێگەيشتوانى هەڵبژاردەى عێرق كراوە ڕاڤيار وتى: “ڕاهێنەرى يانەكەمان پێى ڕاگەياندم كە تاقيكردنەوەيەك لە شارى سلێمانى ئەنجام دەدرێت بۆ دەستنيشان كردنى ياريزان بۆ ڕيزى تازە پێگەيشتوانى هەڵبژاردەى عێراق، منيش كە بڕوام بەخۆم هەبوو بڕيارمدا بڕۆم و بەشدارى ئەو تاقيكردنەوە بكەم. سوپاس بۆ خوا كە لەلايەن ليژنەكەوە وەرگيرام”
ڕاڤيار زياتر قسەى كردوو وتى: “ئەوەى بەدەستم هێناوە بە هاوكارى ڕاهێنەرەكەم و هاوڕێكانم بووە كە يارمەتيدەرم بوون تا بگەمە ئەم ئاستە، بۆيە جێگەى خۆيەتى لێرەوە زۆر سوپاسيان بكەم بەتايبەت مامۆستا زانا كە زۆر ماندوو بوو لەگەڵمدا، هەروەها سوپاسى هاوڕێكانم و دايك و باوكميش دەكەم كە بەردەوام هاندەرى سەرەكیى من بوونە.”
شايەنى باسە بڕيارە ڕاڤيار لەگەڵ هەڵبژاردەى عێراقدا لە ساڵى داهاتوو بەشدارى خولى ئاسيايی بكات.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*