Home / ئسپانيا / لە كۆتاييدا زەيدان لەسەر پۆگبا هاتە دەنگ..

لە كۆتاييدا زەيدان لەسەر پۆگبا هاتە دەنگ..

زينەدين زەيدانى فەرەنسى و راهێنەرى يانەى رياڵ مەدريدى ئسپانى دانى ناوە بەوەى كە پۆڵ پۆگباى بەدڵە و بەلاى ئەوەوە ياريزانێكى زۆرباشە.

ئەم لێدوانانەى زەيدان لەسەر پۆگبا لە ميانى كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى بوە كە لە شارى مۆنتريالى كەنەدى ئەنجامدراوە ئەمەش لە كاتێكدايە كە يانەى شاهانەى ئسپانى وەك ئامادەكاريەك بۆ وەرزى نوێ كەمپێكى مەشق و راهێنان لەو ولاتەدا ئەنجامدەدات.

 

زەيدان لە كۆنگرە رۆژنامەوانيەكەدا سەبارەت بە پۆل پۆگباى هاونشتيمانى دەڵێت: “پۆگبا بەلاى منەوە ياريزانێكى زۆرباشە و بەدلمە, ئەو تەنها نيە و ياريزانى تر هەيە كە زۆر باشترن تا ئێستاش ياريزانى يوڤانتۆسە”.

سەبارەت بەو ياريزانانەى كە ئەگەرى هەيە بەيەكجارى رياڵ مەدريد بەجێبهێڵن وەك (خيسيە رۆدريگز و مۆراتا و خاميس رۆدريگز), زەيدان وتى: “بيروبۆچونەكانم لەسەر خاميس رۆدريگز وەك خۆيەتى و نەگۆراوە, ياريزانێكى يانەكەيە و پێم وايە لە ٢٦ مانگ لەگەل رامۆس و مۆدريچ دەگەرێنەوە, دواتر قسەى لەگەل دەكەم وەك هەموان, ناڵم كە ياريزانێكى سەرەكى نيە, خاميس بەلاى ئێمەوە زۆر گرنگە, يارى كەمكردوە, بەڵام بەو شێوەيەش نيە كە راگەياندنەكان گەورەيان كردوە”.

بەڵام سەبارەت بە مۆراتا زەيدان وتى: “مۆراتا لە ياريزانەكانى رياڵە و دڵخۆشە چونكە ئەو يەكێكە بە كورانى يانەكە, دەزانێت كە چۆن خۆى بگونجێنێت, ئێمە كۆمەڵەيەكى بەهێزمان هەيە و هەموان بۆ رياڵ زۆرگرنگن, مۆراتاش يەكێكە لەو ياريزانانە”.

 

سەبارەت بە خيسێ رۆدريگز زەيدان دەڵێت: “راستە ئەو ياريزانە چەند خولەكى دياريكرا و ياريكردوە بەڵام ياريزانێكى پەسەندە لەلاى و بە تەواوى پشتى پێدەبەستێت لە وەرزى داهاتوو”.

لە كۆتاييشدا زەيدان ئاماژە بەوە دەكات و دەڵێت: “ئێمە دلخۆشين بە بوونى كۆمەڵە ياريزانێكى ئاست بەرز لە ريزى رياڵ مەدريد, ئەوەندە نابێت كە توانيمان ببينە پاڵەوانى ئەوروپا, ئەگەر كۆمەڵەيەكى بەهێزت هەبێت ئەوەش واتە كێشەى زۆرت لە پێش دەبێت لە پێكهاتەى سەرەكى, بەڵام ئەمە دۆخى رياڵە هەر لەو كاتەوەى كە پەيوەنديم پێوە كردوە وەك راهێنەر”.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*