Home / ئەڵمانيا / سێ یاریزانی ناسراوی بوندسلیگا نزیکن لە پەیوەندیکردن بە یانەی بوروسیا دۆرتمۆند ..

سێ یاریزانی ناسراوی بوندسلیگا نزیکن لە پەیوەندیکردن بە یانەی بوروسیا دۆرتمۆند ..

یانەی بوروسیا دۆرتمۆند کە لە هاوینی ئەمساڵدا چەند ئەستێرەیەکی گەورەی یانەکەی لە دەستدا بەڵام بەشێوەیەکی زۆرباش و چالاکانە بەشدارە لە میرکاتۆی هاوینە و توانی ٦ شەش یاریزانی لاوی نوێ بهێنێتە ڕیزەکانیەوە.

بەڵام دیارە یانەی زەردپۆشەکان تەنها بەمەوە ناوەستن و دەیانەوێت بۆ زیاتر تۆکمەکردنی یانەکە یاریزانی تریش بگوێزنەوە ڕیزەکانی و بۆ ئەم مەبەستەش چەند ئەستێرەیەکی خولی ئەڵمانیايان کردوەتە ئامانج ، ئەوانیش (ماریۆ گۆتزە و ئاندرێ شۆرلە و عومەر تۆپراکە).

ماریۆ گۆتزە پێشتر لە یانەی دۆرتمۆندەوە ڕوویکردە یانەی بایرن مونشن و بۆیە ڕاگەیاندنەکان و تەنانەت دەستەی هەردوو یانەش ئاماژەیان بە ئەگەری گەڕانەوەی گۆتزە بۆ یانەی دۆرتمۆند کردووە جارێکی تر و دەتوانین بڵێین تەنها کات ئەم گرێبەستەی دواخستووە.

هەروەها ئاندرێ شۆرلەی یاریرانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی ڤۆڵفسبورگ دەیەوێت یانەکەی جێبهێڵێت و ڕوو لە یانەیەکی تر بکات ، وە یانەی دۆرتمۆندیش ئارەزووی کڕینی دەکات بەڵام بەرزی نرخی داواکراو لە یانەی ڤۆڵفسبورگەوە پێدەچێت ڕێگر بێت لەم گرێبەستە و بەڵام ڕاگەیاندنەکان ئاماژە بە بەردەوامی گفتوگۆی نێوان هەردوو یانە دەکەن و ئەگەری ڕێککەوتن لەسەر ئەم گرێبەستە بە کراوەی ماوەتەوە .

وە عومەر تۆپراکی بەرگریکاری یانەی لیڤەرکوزن سێیەم یاریزانە کە جێگەی گرنگی یانەی دۆرتمۆندە بە تایبەت بۆ بەهێزکردنەوەی هێڵی بەرگری پاش ڕۆشتنی ماتس هۆمێڵس لە یانەکە ، تەنانەت وەرزی ڕابوردووش ئەم یاریزانە جێگەی گرنگی یانەی دۆرتمۆند بوو، کە ئاست و شێوازێکی نمونەیی جوان لە هێڵی بەرگری پێشکەش دەکات.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

پێكهاتەى فەرمى (ديپۆرتيڤۆلاكەرۆنيا X رياڵ مەدريد)..

پاش كەمێكى تر و لە كاتژمێر ١١:١٥م بەكاتى هەرێمى كوردستان رياڵ مەدريد پاڵەوانى وەرزى رابردوو ...