Home / جيهان / مينوتى, ئەرجەنتينى بێ ميسى هەرگيز ناگات بە مۆنديالى ٢٠١٨..
مينوتى

مينوتى, ئەرجەنتينى بێ ميسى هەرگيز ناگات بە مۆنديالى ٢٠١٨..

دواى ئەوەى كە ئەرجەنتين بەرامبەر بە هەلبژاردەى شيلى بۆ دووەمجار لەسەر يەك لە يارى كۆتايى كوپا ئەمريكا دووچارى شكست بوويەوە, هەروەها لە دواين ياريدا ميسى نەيتوانى گۆڵ بكات لە لێدانێكى سزا, راستەوخۆ و دواى كۆتايى ياريەكە و لەدەستدانى جامەكە ميسى وازهێنانى خۆى لەگەڵ ئەرجەنتين راگەياند.

لە ئێستاشدا ئەستێرەيەكى ئەرجەنتينى (لويس مينوتى) كە توانى ساڵى ١٩٧٨ ئەرجەنتين بگەيەنێت بە مۆنديال و بيكات بە پاڵەوان نەيشاردەوە كە ئەرجەنتين ناتوانێت بەبێ ميسى سەربكەوێت بۆ مۆنديالى ٢٠١٨ى روسيا.

مينوتى دەڵێت: “ئەگەر ميسى يارى نەكات ئەوا رووبەرووى مەترسى دەبينەوە و ناتوانين سەربكەوين, ئەگەر من سەرۆك بوايەم ئەوا بيرم دەكردەوە و ياريزانم ئامادە دەكرد بۆ مۆنديالى ٢٠٢٢”.

 

وتيشى: “هيچ كەسێك ناتونێت سێ گۆڵ بكات ئەگەر ميسى يارى نەكات, بەڵام لەگەل ميسى دەتوانيت ١٢ گۆڵيش بكەيت, ئەگەر ئەم لاوە (ميسى) روو لە يەكێك لە يانەكانى مانچستەرسيتى يان مانچستەر يونايتد يان ئارسناڵ بكات ئەوا بەدڵنياييەوە وەرزى نوێ ئەو يانەيە دەبێتە پاڵەوان”.

مينوتى ئاماژە بەوە دەكات كە وازهێنانى تاتا مارتينيۆ لە راهێنەرايەتى تانگۆ كاريگەرى لەسەرم دروستكرد, چونكە كارگێرى هەڵبژاردەى ئەرجەنتين هيچ شتێكيان پێشكەش نەكرد لە كاتێكدا تاتا هەموو شتێكى پێشكەش بە ئەرجەنتين كرد ئەمەش ئەو راهێنەرەى دووچارى شۆك كرد تەنانەت ئەرجەنتين مووچەكەشيان پێنەداوە.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*