Home / ئسپانيا / بەپەلە, هێرشكرايە سەر ياريزانێكى يانەى رياڵ مەدريد..
٢

بەپەلە, هێرشكرايە سەر ياريزانێكى يانەى رياڵ مەدريد..

لە ئێستادا يانەى رياڵ مەدريدى ئسپانى لە شارى مۆنترياڵى وڵاتى كەنەدايە بەمەبەستى ئامادەكارى بۆ وەرزى نوێ بەبێ چەند ئەستێرەيەكى كە لە يۆرۆى ٢٠١٦ بەشداريان كردبوو.

كەريم بنزيما يەكێكە لە ياريزانانى ريال مەدريد كە لەو كەمپى مەشق و راهێنانەى يانەكەى بەشداريكردوە, دواى ئەوەى بنزيما دەگەرێتەوە بۆ ئەو ئوتێلەى كە لێى نيشتەجێيە هاندەرێك هێرش دەكاتە سەرى.

پێگەى يانەى رياڵ مەدريد لە تويتەر لە تويتێكدا چەند وێنەيەكى بلاو كردوەتەوە كە تێيدا دەردەكەوێت كەريم بنزيما لەلايەن هاندەرێكەوە هێرشى دەكرێتە سەر.

ئەو هاندەرە بەمەبەستى وێنەگرتن ويستوويەتى لە دواوە باوەش بە بنزيمەدا بكات و وێنەى لەگەڵ بگرێت, بەڵام لەلايەن پاسەوانانى بنزيمەوە بە شێوەيەكى توند دورخراوەتەوە چونكە وايانزانيوە كە دەيەوێت ئازارى بنزيما بدات.

چەند وێنەيەك:

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*