Home / ئسپانيا / پەيامێكى ڤيديۆيى لە كريستيانۆ رۆنالدۆوە بۆ هاندەرانى..

پەيامێكى ڤيديۆيى لە كريستيانۆ رۆنالدۆوە بۆ هاندەرانى..

دواى ئەوەى لە يارى كۆتايى يۆرۆى ٢٠١٦ و لە خولەكەكانى ٢٥ى تەمەنى ياريەكە بەهۆى پێكانەوە نەيتوانى ياريەكە تەواو بكات و راگەياندنەكانيش رايانگەياند كە ماوەيەكى زۆر لە ياريگاكان دادەدبرێت, كريستيانۆ رۆناڵدۆى پرتوگالى پەيامێكى ئاراستەى هاندەرانى خۆى كرد.

رۆناڵدۆى پرتوگالى و هێرشبەرى يانەى ريال مەدريدى ئسپانى لە پەيجى فەرمى خۆى لە تۆرى كۆمەڵايەتى فەيسبووك پەيامێكى ڤيديۆيى ئاراستەى فانەكان و هاندەرانى كردوو دڵنيايى داوە كە بە بەهچزيەوە دەگەرێتەوە بۆ چنينەوەى نازناوەكان لەوەرزى نوێ لەگەل يانەى شاهانە.

رۆناڵدۆ لە پەيامەكەيدا دەلێت: “سلاو لە هەموان دەمەوێت باوەش بە هەموو هاندەرە خۆشەويستەكانم بكەم, دەمەوێت پێتان بلێم كە هەموو شتێك باشە, بە بەهێزى دەگەرێمەوە, سوپاس بۆ هەموان, بژى پرتوگال..!”.

شايانى باسە پزيشكەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە رۆناڵدۆ سێ يارى سەرەتاى خولى پلەيەكى ئسپانيا (لاليگا) كە بريار وايە لە ٢١ى مانگى ئابى داهاتوو دەست پێبكات بەشدارى ياريەكان نەكات بەهۆى پێكانەوە.

ڤيديۆ:

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*