Home / جيهان / مۆرينيۆ, رۆناڵدۆ ناتوانێت باشترين ياريزانى مێژوويى تۆپى پێ بێت..
cristiano-ronaldo-jose-mourinho-2011488

مۆرينيۆ, رۆناڵدۆ ناتوانێت باشترين ياريزانى مێژوويى تۆپى پێ بێت..

مۆرينيۆ, رۆناڵدۆ ناتوانێت باشترين ياريزانى مێژوويى تۆپى پێ بێت..

جۆزيە مۆرينيۆى پرتوگالى و راهێنەرى يانەى مانچستەر يونايتدى ئنگليزى رەتيكردەوە كە ناوى كريستيانۆ رۆناڵدۆ لە ناوى ئەو سێ ياريزانە بێت كە وەك باشترين ياريزانى مێژووى تۆپى پێ دەستنيشانيدەكات, هەروەها كورەكەشى لەسەر پێگەكەى لە تۆرى كۆمەڵايەتى تويتەر ئەو هەواڵەى دڵنيا كردەوە پشتراست كردەوە.

 

لە نێو ئەو ليستەى كە مۆرينيۆ دياريكردوە وەك باشترين ياريزانى مێژوويى تۆپى پێ پێكدێت لە هەريەكە لە (پيلێى بەرازيلى و مارادۆنا و ليۆنێل ميسى ئەرجەنتينى), بەپێى ئەو تويتەى كردوويەتى كە هەلگرى ناوەكەيەتى وەك راهێنەرى مانچستەر يونايتد.

پێشتر رۆناڵدۆ لە ژێر سەرپەرشتى جۆزيە مۆرينيۆى هاونيشتمانيدا بوو, بەڵام لە نێو ليستەكەى مۆرينيۆ ناوى كريستيانۆ رۆناڵدۆ نابينرێت هەرچەندە لە رابردوودا زۆر شانازى بە دۆنەوە دەكرد.

ئەو تويتەى كورەكەى مۆرينيۆ كە لە تۆرى كۆمەڵايەتى تويتەر كردوويەتى وەك پريشكى ئاگر زۆر بە خێرايى تەشەنەى كردوە و زۆربەى راگەياندنەكان گرنگى زۆريان پێداوە, لە ئێستاشدا بە باس و خواسى گەرمى هاندەرانى بارشەلۆنە و هەوادارانى ليۆنێل ميسى.

شايانى باسە رۆناڵدۆ لەگەل رياڵ مەدريد لەم وەرزەدا توانى جامى پالەوانەكانى ئەورپا و لەگەڵ پرتوگال جامى وڵاتانى ئەوروپا بەرز بكاتەوە و لە ئێستاشدا لە هەموو ياريزانەكانى تر زياتر نزيكە لە بەدەستهێنانى بالۆندۆر.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*