Home / ئنگليز / ستيف برۆس لە نێو ليستى ئەو راهێنەرانەدايە كە كێبركێ دەكەن بۆ راهێنەرايەتيكردنى ئنگلتەرا

ستيف برۆس لە نێو ليستى ئەو راهێنەرانەدايە كە كێبركێ دەكەن بۆ راهێنەرايەتيكردنى ئنگلتەرا

ئەمرۆ رۆژنامەكانى بريتانيا ئاشكرايان كرد كە (ستيف برۆس) راهێنەرى يانەى هاڵ سيتى چاوپێكەوتنى لەگەڵ ليژنەى تايبەتى يەكێتى تۆپى پێى ئنگليزيدا ئەنجامداوە و دەستنيشان كراوە تا ببێت بە راهێنەرى سێ شێرەكە.

لە ئێستادا ئەو پۆستە بە بۆشايى ماوەتەوە ئەويش دواى ئەوەى كە رۆى هۆدسۆن دەستى لەكارى راهێنەرايەتى ئنگلتەرا كێشايەوە دواى ئەوەى خراپترين ئاستى پێشكەش كرد لە يۆرۆى ٢٠١٦ى فەرەنسا.

لە ئێستادا هەروەها سام ئالاردايس راهێنەرى يانەى سەندەرلاند يەكێكى ترە لە بەهێزترين پاڵێوراوەكان بۆ راهێنەرايەتى كردنى هەلبژاردەى نشتمانى و راگەياندنەكانى بريتانيا تيشكيان خستوەتە سەر ئەوەى كە لەگەڵ يەكێتى تۆپى پێى ئنگليزى دانشتنيان ئەنجامداوە.

يەكێتى تۆپى پێ ئنگلتەرا جگە لە ئەو دووناوەى سەرەوە ناوى چەندين راهێنەرى ترى لە بەردەستە بۆ ئەوەى يەكێكيان وەك جێگرەوەى رۆى هۆدسن بۆ سەرپەرشتى كردنى ئنگلتەرا دەستنيشان بكات كە گرنگترينيان (يۆرگن كليسمان راهێنەرى هەلبژاردەى ئەمريكا, وايدى هاو راهێنەرى پۆرنمۆس, لگلين هۆدل راهێنەرى پێشووى ئنگلتەرا.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*