Home / ئسپانيا / بارشەلۆنە گرێبەستى لەگەڵ كۆمپانياى فرۆكەوانى قەتەرى بۆ يەك وەرزى تر نوێكردەوە..
fc-barcelona-qatar-airways_1gyoj0r65ap8o12x9115nwz2g7

بارشەلۆنە گرێبەستى لەگەڵ كۆمپانياى فرۆكەوانى قەتەرى بۆ يەك وەرزى تر نوێكردەوە..

يانەى بارشەلۆنەى ئسپانى لە پێگەى فەرمى خۆيەوە نوێكردنەوەى گرێبەستى لەگەڵ كۆمپانياى فرۆكەوانى قەتەر بۆ ماوەى يەك وەرزى تر راگەياند بە هەمان مەرجى ئەو گرێبەستەى كە لە كۆتايى مانگى پێشوو تەواو بوو.

كۆمپانياى فرۆكەوانى قەتەر بە يەكێك لە خێراترين كۆمپانياكانى فرۆكەوانى جيهان دادەنرێت لەم ساڵانەى دواييدا, ژمارەى گەشتەكانى بۆ بارشەلۆنە و مەدريد رووى لە زيادبوون كردوە ئەويش دواى ئەوەى كە لۆگۆى كۆمپانياكە لەسەر درێسى يانە كەتەلۆنيەكەدا دەبينرێت لە ساڵى ٢٠١٣ وە تا ئێستا.

لە بەياننامەيەكى (مانيل ئارويۆ)ى جێگرى سەرۆكى بارشەلۆنە بۆ بازاركردن و پەيوەنديەكان بەياننامەيەكى بلاو كردوەتەوە و رايگەياندوە: “هێڵى ئاسمانى قەتەرى يارمەتيدەر بوو تا ناوى بارشەلۆنە لە ماوەى ساڵانى رابردوو بە گەورەيى بمێنێتەوە, ئەوەش جێگاى خۆشحاڵيمانە كە بتوانين لەگەڵياندا كار بكەين بۆ وەرزێكى تر”.

لەلايەكى تريشەوە يەكێك لە گەورەترين سەرۆكى جێبەجێكارى كۆمپانيا قەتەريەكە رايگەياند: “پێش سێ ساڵ بريارماندا بۆ يەكەمجار برۆينە نێو دنياى وەرزشى, شانازى دەكەين و دڵخۆشين كە بتوانين بەردەوامى بە پەيوەنديەكانمان بدەين لەگەڵ بارشەلۆنە, هيوادارم وەرزێكى زۆر باش بێت بۆ هەردوو لامان”.

جێى ئاماژە پێكردنە كە بارشەلۆنە هەوليداوە تا گرێبەستێكى درێژ خايەن لەگەڵ يانە قەتەريەكەدا مۆربكات كە ٦٠ مليۆن يۆرۆى ساڵانە دەست بكەوێت بەڵام ئەو بيرۆكەيە سەرينەگرتوە و هەردوولا رێككەوتوون لەسەر نوێكردنەوەى گرێبەستەكە بۆ يەك وەرز كە بارشەلۆنە دەتوانێت سالانە تەنها ٣٥ مليۆن يۆرۆ ى دەست بكەوێت.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*