بڕیاڕە سبەینێ کاتژمێر (۹:۳۰) شەو بەكاتى هەرێمى كوردستان یاریەکی دۆستانە لە نێوان یانەی بایرن مونشن و مان سیتی بەڕێوەبچێت لە چوارچێوەی ئامادەکاری هەردوو یانە بۆ وەرزی نوێ.

ئەم یاریە تایبەتمەندی خۆی هەیە سەرەڕای پێکگەشتنی دوو ڕاهێنەری مەزن کە تازە دەستبەکاردەبن لە یانەکانیان ، لە هەمان کاتیشدا گەڕانەوەی گواردیۆلایە بۆ یاریگای ئالیانز ئاریناو ڕوبەڕووبونەوەی یانەکەی پێشووی کە تەنها چەند مانگێکە مونشنی جێهێشتووە بەرەو شاری مانچستەر .

یاریەكە لە کاتێکدا بەڕێوەدەچێت کە هەردوو یانە چەند ئەستێرەیەکیان ئامادە نابن بە هۆی پشودان و بەسەربردنی کاتی خۆش پاش تەواو بونی پاڵەوانێتی یۆرۆ و کوپا ئەمریکا .

شایەنی وتنە هاندەرانى و هەوادارانى هەردوو يانە دەتوانن لە کەناڵی ZDF ی ئەڵمانی لە مانگی دەستکردی hotbird بینەری یاریەکە بن .

بڵاو كردنەوەى ئەم هەواڵە لە: