Home / ئيتاليا / بريكارى كارەكانى, پەيوەندى كردنى پۆگبا بە مانيو تەنها دەنگۆيە و هيچى تر..
مينو رايولا

بريكارى كارەكانى, پەيوەندى كردنى پۆگبا بە مانيو تەنها دەنگۆيە و هيچى تر..

بە شێوەيەكى چاوەروان نەكرا و مينو رايولاى بريكارى كارەكانى پۆل پۆگباى ياريزانى هێڵى ناوەندى يانەى يوڤانتۆس وتى هەموو ئەوانەى لەسەر پۆگبا دەوترێتدوورە لە راستى.

رۆژنامەكان بە شێوەيەكى بەربلاو هەواڵى پەيوەنديكردنى پۆگبا بە يانەى مانچستەر يونايتدەوە بلاو كردەوە كە گوايە ئەو ياريزانە بە گرێبەستێكى خەياڵى رووى لە پريمەرليگ كردبێت.

راپۆرتى چەند دەزگايەكى راگەياندن باسيان لەوە كردوە كە ئەمرۆ سێشەمە رايولا سەفەرى كردوە بۆ وڵاتى ئنگلتەرا بەمەبەستى يەكلا كردنەوەى ئەو گرێبەستەى كە نرخەكەى زياترە لە ١٠٠ مليۆن يۆرۆ.

رايۆلا لە لێدونێكى بۆ پێگەى “گۆل” وتى: “هەموو ئەوانەى كە نوسراوە لەسەر پەيوەنديكردنى پۆگبا بە مانچستەر يونايتد تەنها دەنگۆيە و راست نيە, تەنها دەتوانم ئەوە بڵێم”.

شايانى باسە رايۆلا پێشتر لە لێدوانێكى راگەياندبوو كە يوڤانتۆس نايەوێت پۆگبا بفرۆشێت, ئێستاش لە يانەكەى دڵخۆشە و دەيەوێت گرێبەستەكەى درێژ بكاتەوە.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*