Home / جيهان / يەكەم روبەروو بوونەوەى نێوان (مۆرينيۆ و گوارديۆلا) هەڵدەوەشێتەوە..!!
گوارديۆلا و مۆرينيۆ

يەكەم روبەروو بوونەوەى نێوان (مۆرينيۆ و گوارديۆلا) هەڵدەوەشێتەوە..!!

يەكەم روبەروو بوونەوەى نێوان (مۆرينيۆ و گوارديۆلا) هەڵدەوەشێتەوە..!!

ئەگەرى زۆرە يارى دێربى مانچستەر لە نێوان مانچستەريونايتد و مانچستەر سيتى لە يارى دۆستانەى جامى پاڵەوانە نێودەوڵەتيەكان, بەهۆى خراپى كەشو هەواوە هەڵبوەشێتەوە كە بريارە لە پەكينى پايتەختى چين بكرێت لە دوو شەمەى هەفتەى داهاتوو.

رۆژنامەى ميرۆرى ئنگليزى لە هەواڵێكيدا ئەمرۆ پێنج شەمە بلاويكردەوە شارى پەكينى پايتەختى چين لەم چەند كاتژمێرەى دواييدا بارانێكى زۆرى بەخۆيەوە بينيوە كە شەقامەكانى ئەو وڵاتەى داپۆشيوە, هەروەها هەورە بروسكەيەكى زۆريشى لەگەڵدايە, ئەمەش هەرەشەيە بۆ دواخستنى يەكەم رووبەروو بوونەوەى نێوان هەردوو راهێنەر (جۆزيە مۆرينيۆ و پيپ گوارديۆلا) كە بريارە رۆژى دووشەمەى داهاتوو ئەنجام بدرێت.
سەبارەت بە دواخستنى يارى نێوان (مانچستەر سيتى و مانچستەريونايتد) بەهۆى كەشوهەواوە, وتەبێژى فەرمى بەناوى پاڵەوانێتيە دۆستانەكەوە رايگەياند: كەشوهەواى پەكين جێگاى دڵەراوكێيە و دۆخە تا ئێستا نالەبارە, بەڵام ليژنەى رێكخەر هيوادارە دۆخەكە بەرەو باشى بروات تا كاتى دەستپێكى دێربى مانچستەر لە نێو ياريگاى نشتمانى پەكين كە زياتر لە ٩١ هەزار هاندەر لەخۆ دەگرێت.

پيپ گوارديۆلا سەرەتاى راهێنەرايەتى كردنى لەگەڵ ستيزن بە شكست دەستى پێكرد, كاتێك بەرامبەر يانەكەى پێشووى بايەرمونيخ بە ئەنجامى (١-٠) دووچارى شكست بوويەوە, لە بەرامبەردا جۆزيە مۆرينيۆى پرتوگالى شبەى هەينى يەكەم يارى لەگەڵ شەيتانە سوورەكان بەرامبەر بە يانەى دۆرتمۆند ئەنجام دەدات.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*