Home / جيهان / مارسيلۆ بييلسا پاڵێوراوە بۆ ڕاهێنەرايەتى كردنى هەڵبژاردەى تانگۆ

مارسيلۆ بييلسا پاڵێوراوە بۆ ڕاهێنەرايەتى كردنى هەڵبژاردەى تانگۆ

 پابلۆ تۆفيجينۆى ئەندام لە يەكێتى تۆپى پێى جيهان بۆ كاروبارى هەڵبژاردەى ئەرجەنتين ڕايگەياند مارسيلۆ بييلسا لە ئێستادا پاڵێوراوە بۆ گرتنە دەستى كارى ڕاهێنەرايەتى هەڵبژاردەى ئەرجەنتين.
تۆفيجينۆ لە لێدوانێكيدا بۆ كەناڵى “تى واى سى وەرزشى” وتى ” بييلسا لە ئێستادا پاڵێوراوى سەرەكيە بۆ گەڕانەوەى بۆ ڕاهێنەرايەتى كردنى هەڵبژاردەى تانگۆ”ئەو بەرپرسە ڕوونیشی کردەوە کە بیلیسا پەیوەندی کردووە بە خولیو ئۆلارتیکویچای ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی ئەرژەنتینەوە لە ئۆڵۆمپیادی ڕیۆی بەڕازیلەوە بەوەی لە ژێر هەڵسووکەوتەکانی ئەودا کار دەکات.
شايەنى باسە مارسيلۆ بيلساى بەڕەگەز ئەرجەنتينى لە ساڵانى ١٩٩٨ بۆ ٢٠٠٤ مەشقى بەهەڵبژاردەى ئەرجەنتين كردووەو ماوەى چەن ڕۆژى ڕابردووش بۆندى لەگەڵ يانەى لازيۆى ئيتالى مۆركرد بەڵام پاش تەنها دوو ڕۆژ دەستى لەئەركەى كێشايەوە.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*