Home / جيهان / ئەنچيلۆتى بۆ ڕياڵ مەدريد:ليڤاندۆڤسكى بۆ فرۆشتن نيە

ئەنچيلۆتى بۆ ڕياڵ مەدريد:ليڤاندۆڤسكى بۆ فرۆشتن نيە

كارلۆ ئەنچيلۆتى ڕاهێنەرى يانەى بايرن ميونخى ئەڵمانى ئەمرۆ چوارشەمە ڕايگەياند كە يانەكەيان بير لە فرۆشتنى ڕۆبيرت ليڤاندۆڤسكى پۆلەندى ناكاتەوە،لە ئێستاشدا بەرپرسانى يانەكە بۆ مانەوەى ئەو هێرشبەرە لە ڕيزى يانەكەيان لە هەوڵى نوێكردنەوەى گرێ بەستەكەيدان بەهەر نرخێك كە ئەو ياريزانە خۆى بيەوێت.

ڕاهێنەرە نوێكەى باڤاريەكان لە چاوپێكەوتنێكيدا لەگەڵ ڕۆژنامەى “بێڵد”ى ئەڵمانى دووپاتى كردەوە كە يانەى رياڵ مەدريد پيويستى بە هێرشبەرە پۆلەنديەكە نيە چونكە ئەويانەيە خاوەنى ژماريەك ياريزانى وەكو بەنزيما و رۆناڵدۆ و گاريث بەيڵە بۆيە پێم وايە پيويستيان بەليڤا نيە”

شايەنى وتنە ئەم لێدوانەى ئەنچيلۆتى لەپاش ئەوە هات كە لە چەند هەفتەى ڕابردوو ڕاگەياندنەكانى وڵاتى ئيسپانيا بڵاويان كردەوە كە يانەى ڕياڵ مەريد لە هەوڵى گرێبەست كردندايە لە گەڵ ئەو هێرشبەر پۆڵەنديە.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*