Home / ئسپانيا / رياڵ مەدريد نزيك بووەتەوە لە هێنانى نيمارى نوێ

رياڵ مەدريد نزيك بووەتەوە لە هێنانى نيمارى نوێ

رۆژنامەى ماركاى ئيسپانى بڵاوى كردەوە كەيانەى ڕياڵ مەدريد نزيكە لە هێنانى گابريل خێسوسى بەرازيلى و ياريزانى لاوى يانەى پالمێراسى ئەو وڵاتە لە پاش كشانەوەى يانەى بەرشەلۆنەى ڕكابەرى لە گرێبەست كردن لەگەڵ ئەوياريزانە.

خێسوسى تەمەن ١٩ ساڵ كە بە نيمارى نوێ ناسراوە ئامانجى سەرەكى هەردوو يان زلهێزەكەى ئيسپانيا بووە لە سەرەتاى كردنەوەى بازاڕى گواستنەوەى هاوينەوە.

بەگوێرەى ڕاپۆرتى ڕۆژنامە ئيسپانيەكە لە ئێستادا ئەليكسەندەر ماتوسى بەڕێوەبەرى وەرزشى يانەى پالمێراس لە مەدريدى ئيسپانيايە بۆ يەكلاى كردنەوەى گواستنەوەى گابريل بۆ يانە مەلەكيەكە ،هەروەها لەهەمان كاتيشدا بەرپرسانى يانەكە لە كۆبوونەوەى بەرداوامدان لەگەڵ بريكارى لاوە بەرازيليەكە و پەلكێش كردنى بۆ ياريگاى سانتياگۆ بيرنابۆ.

خێسوسى بەرازيلى لە ئێستادا بە نيمارى نوێ ناسراوە هەرچەندە ئەو ياريزانە لە لێدوانێكيدا نەيشاردبووەو كە ئەو حەزدەكات بە ڕۆناڵدۆى نوێ بانگى بكەن ، ناوبراو لەچەن ڕۆژى ڕابردووشدا لە لێدوانێكيدا ڕايگەياند كە ئارەزووى مانەوە دەكات لەيانە بەرازيليەكە تا كۆتاى وەرز.

 

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*