Home / جيهان / سەرۆكى يەكێتى تۆپى پێى كوردستان دەست لە كاردەكێشێتەوە بەڵام بەمەرجێك!
12510285_986216158111803_5923556672902723781_n

سەرۆكى يەكێتى تۆپى پێى كوردستان دەست لە كاردەكێشێتەوە بەڵام بەمەرجێك!

 

سەفين كانەبى سەرۆكى يەكێتى تۆپى پێى كوردستان لە پەيامێكيدا  كەشەوى ڕابردوو كە لە ئەكاونتى تايبەتى خۆى لەفەيسبووك بڵاوى كردووەتەوە، ڕايگەياندووە و بەڵێن دەدات ئەگەر نەتوانێت بوجە بۆ خولى نايابى كوردستان دابين بكات، ئەوا دەست لە كار دەکێشێتەوە. ئەو سەرۆکە بەوە پەیامێکی ئاڕاستەى سەرجەم سەرۆكى يانەكان و ڕاگەياندنكاران و ناوبژيوانان و سەرپەرشتيار و ڕاهێنەران و بەتايبەتى ياريزانانى كوردستانى كردووە و ڕايگەياندووە ئەگەر نەتوانێت بوجە بۆ خولى نايابى كوردستان دابين بكات، بەڵێن دەدات کە دەست لە کار بکێشێتەوە. لەپەشێكى ترى نووسينەكەیدا دەڵێت: ” ئەگەر پێم نەكرا داواى لێبوردن لە هەمووتان دەكەم، چونكە بە ئەركى خۆمى دەزانم بوجە بۆ يەكێـتى تۆپى پێى كوردستان دابين بكەم. ئەى ئەگەر نەتوانم بوجە بۆ ئەو يەكێتيە دابين بكەم ئير ئيشى من چيە؟” لە كۆتاى نوسينەكەشيدا سەفين كانەبى ئەوەى نوسیووە کە هەرچى لە توانایدا بێــت دەيخاتە گەڕ، ئەگەريش پێی نەكرا ئەوا داواى لێ بوردنیان لێ دەکات.  شايەنى باسە خولى نايابى كوردستان ساڵانە لەلايەن يەكێتى تۆپى پێى كوردستانەوە سەرپەرشتى دەكرێت، لە ئێستاشدا بەهۆى نەبوونى بوجەى تەواوەوە لەبەردەستى ئەو يەكێتيە، كاتى دەست پێكردنى ئەو خولە ناديارە.
 
 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*