Home / ئسپانيا / لە كۆتايدا ئاشكرا بوو كە بۆچى رياڵ مەدريد كشايەوە لە هێنانى ئەندريە گۆمێز..
گۆمێز

لە كۆتايدا ئاشكرا بوو كە بۆچى رياڵ مەدريد كشايەوە لە هێنانى ئەندريە گۆمێز..

ئەمرۆ هەينى رۆژنامەكانى ئسپانيا باسيان لە هۆكارى سەرەكى كشانەوەى رياڵ مەدريد كرد لە كرينى ياريزانى هێڵى ناوەراستى پرتوگالى, كە شەوى رابردوو پەيوەندى بە يانەى بارشەلۆنەوە كرد و بە يەكێك لە گەورەترين گرێبەستەكانى بازارى گواستنەوە دادەنرێت تا ئەم ساتە.

يانەى رياڵ مەدريد لە گرێبەستكردن لەگەڵ ئەندريە گۆمێس كشايەوە لە دوايين ساتەكاندا و رازى نەبوو برى ٦٥ مليۆن يۆرۆ بدات بە ڤالانسيا بۆ كرينى ئەو ياريزانە, ئەمرۆش رۆژنامەكانى ئسپانيا مانەوەى جەيمس رۆدريگزيان بە هۆكارى سەرەكى ئەو گرێبەستە هەژماركرد, ئەويش دواى ئەوەى كە زۆر نزيك بوو لەم وەرزەدا يانەكە بەجێبهێلێت.

رۆدريگزى كۆلۆمبى لە لێدوانێكى بۆ رۆژنامەى “ماركا” وتى: “دەجەنگم بۆ ئەوەى جێگاى خۆم بكەمەوە لە رياڵ مەدريد, ئەوە خەونى منە, لە رياڵ دەمێنمەوە, هەرلێرەش سەركەوتنەكانم دەنوسمەوە”.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*