Home / ئنگليز / ئالاردایسی جێگەى هودسونى گرتەوە
الاردايس

ئالاردایسی جێگەى هودسونى گرتەوە

كەمێك پێش ئێستا يەكێتى تۆپێى پێى ئينگلتەرا بەشێوەيە فەرمى ئالار دايسى وەكو ڕاهێنەرى نوێى هەڵبژاردەكەى دەست نيشان كرد لە پاش دەست لە كار كێشانەوە ڕۆى هودسون بەهۆى كرانە دەورەيان لە سەردەستى هەڵبژاردەى ئايسلەندا لە يۆرۆى ٢٠١٦ى فەرەنسا.

يەكێتيەكە ئەوەى ڕاگەياندووە ئالاردايسى بۆ ماوەى ٢ ساڵ ئەركى مەشقى هەڵبژاردەى سێ شێرەكە لە ئەستۆ دەگرێت و بڕياريشە لە مانگى نۆى ئەمساڵەوە لەگەڵ يانەى سەندەر لاند جياببێتەوە مەشقى هەڵبژاردەى ئينگلتەرا لەئەستۆ بگرێت.

بڕياريشە يەكەم يارى هەڵبژاردەى ئينگلتەرا لە ژێر سەرپەرشتى ڕاهێنەرە نوێكەياندا لە مانگى نۆى ئەمساڵدا ڕووبەڕوى هەڵبژاردەى سلۆڤاكيا ببنەوە لە پاڵاوتنى جامى جيهانى ٢٠١٨ى ڕوسيا.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*