Home / ئنگليز / لیڤەرپول بۆندێکی تری لە بوندسلیگا ئەنجامدا..

لیڤەرپول بۆندێکی تری لە بوندسلیگا ئەنجامدا..

یانەی لیڤەرپول بەسەرپەرشتی یۆرگن کلۆپ بەردەوامە لە گرنگیدان و گواستنەوەی یاریزانانی بوندسلیگا و سەرکەوتوو بوو لە گرێبەستکردن لەگەڵ بەرگریکارێکی تری ئەو خولە .

ڕاگنەر کلاڤانی کاپتنی هەڵبژاردەی ئیستۆنیا و یانەی ئۆگسبۆرگی ئەڵمانی پەیوەندی بە یانەی لیڤەرپولەوە کرد ، ئەم یاریزانە تەمەن ٣٠ ساڵە کە لە دڵی بەرگری یاری دەکات پاش پەیوەندی کردنی بە یانەی سورپۆشەکان ڕایگەیاند : “من شانازی دەکەم کە ئێستا لێرەم لە لیڤەرپول ، ئانفیڵد یاریگایەکی مەزنە و مێژوویەکی گەورەی هەیە ، نازانم چۆن هەستەکانم دەربڕم من لە منداڵیەوە ئارەزووی یاری کردنم لە خولی ئنگلیزی و یانەی لیڤەرپول هەبوو13823393_744629778973186_1356606199_n

وتيشى: “خولی ئنگلیزی بەهێزترین خولە و لێرە باشترینەکانی جیهان دەبینرێن”.

سەبارەت و بەو گرێبەستە یۆرگن کلۆپى راهێنەر وتی : “کۆتاییەکانی وەرزی ڕابوردوو بوو بڕیارمدا ئەگەر پێویستی کرد یاریزانێک بۆ ئەم پۆستە بکڕین ئەوا کلاڤان دەهێنین و ئێستا دڵخۆشم کە ئەوەمان بە ئەنجام گەیاند ، من بۆ ماوەی سێ وەرز لە خولی ئەڵمانی و لە یانەی دۆرتمۆند چاودێر و بینەری ئەم یاریزانە بووم ، وەرزی ڕابوردووش لە یانەی لیڤەرپول لە خولی ئەوروپی ڕووبەڕووی ناوبراو بوینەوە لەگەڵ ئۆگسبۆرگ” .

كلۆپ وتيشى: “ئەو دەبێتە هۆی زیاتر بەهێزکردنی هێڵی بەرگریمان بەهۆی مامەڵەی ژیرانەی لە بەرگری و کۆنترۆڵی بەسەر تۆپ دا ، ئەو تەنها یاریزانێکی باش نیە بەڵکو کەسایەتیەکی گەورە و بەهێزیشی هەیە کە دەجەنگێ بۆ بردنەوە ، كلاڤانى سەرەڕای بۆندی تر کە پێشکەشی کراوە بەڵام لیڤەرپولی هەڵبژارد .

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*