Home / جيهان / هيگواين بە گرێبەستێكى خەياڵى روو لە يوڤانتۆس دەكات..!!
هيگواين ١

هيگواين بە گرێبەستێكى خەياڵى روو لە يوڤانتۆس دەكات..!!

پێدەچێت يانەى يوڤانتۆس نزيك بێت لە يەكلاكردنەوەى گرێبەستكردن لەگەڵ هێرشبەرى ئەرجەنتينى (گوانزالۆ هيگواين)ى ياريزانى يانەى ناپۆلى ئيتالى, بە شێوەيەكى فەرمى, ئەمەش لە كاتێكدايە كە ئەو ياريزانە بەرەبەيانى رۆژى هەينى رابردوو لە مەدريدى پايتەختى ئسپانيا پشكنينى پزيشكى ئەنجامدا.

يوڤانتۆس دڵنيايى بەبەرێوەبەرى كارەكانى هيگواين داوە كە ئامادەيە برى ٩٤ مليۆن يۆرۆ بدات لە بەرامبەر هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەكەى هيگواين لەگەل ناپۆلى.124823390-bc3c7828-e401-43a1-bb88-0937d57ce9a1

لە ئێستاشدا هيگواين بە سەركەوتوويى پشكنينە پزيشكيەكانى لە نێو نەخۆشخانەى (سانتياس لاموراليخا) لە مەدريد بە ئامادە بوونى جۆزيپى ماروتا سەرۆكى يانەى يوڤانتۆس و فابيۆ باتريچى تەواو كردوە.

 

لە هەواڵێكيشدا سكاى ئاماژەى بەوە كردوە كە هيگواين واژۆى لەسەر گرێبەستى يوڤى كردوە و تا ناوەراستى ساڵى ٢٠٢٠ لەو يانەيە دەبێت.

رەنگە هيگواين مووچەى ساڵانەى لە يوڤى بگات بە ٧.٥ مليۆن يۆرۆ و ببێت بە تاكە ياريزانى خولى ئيتاليا كە مووچەيەكى بەو رادە بەرزە هەيە كە ئەگەرى هەيە بە ريكلامكردن بگات بە ١٠ مليۆن يۆرۆ.هيگواين

لەلايەكى ترەوە رۆژنامەى كورێرى ديلاسير رايگەياندوە كە هيگواين هەستاوە بە كرێ گرتنى خانوويەك لە شارى تۆرينيۆ, ئەمەش لەكاتێكدايە يانەى ناپۆلى وەك ئامادەكاريەك بۆ وەرزى نوێ مەشق و راهێنان لە ديمارۆ ئەنجام دەدات بەلا گۆنزالۆ هيگواين لەو كەمپەدا نيە.

جێگاى باسە كە هيگواينى تەمەن ٢٨ ساڵ وەرزى رابردوو توانى پێشەنگى گۆڵكارانى خولى پلەيەكى ئيتاليا بگرێت بە ٣٦ گۆڵ لە ٣٦ يارى, هەروەها ٩ جاريش باشترين پياوى يارى بوە لە خولەكەدا.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*