Home / جيهان / ئارسنال چاوى لەسەر ياريزانێكى بارشايە و ٢٤ مليۆن يۆرۆشى بۆ گواستنەوەى ئامادە كردوە..
ئارسنال

ئارسنال چاوى لەسەر ياريزانێكى بارشايە و ٢٤ مليۆن يۆرۆشى بۆ گواستنەوەى ئامادە كردوە..

يانەى ئارسنالى ئنگليزى لە ئێستادا برى زياتر لە ٢٤ مليۆن يۆرۆى ئامادە كردوە بەمەبەستى گرێبەستكردن لەگەل (ئاردا توران)ى ياريزانى هێلى ناوەراستى يانەى بارشەلۆنەى ئسپانى لە ماوەى مێركاتۆى ئەم وەرزى ئێستادا.Arda-Turan

لەو بارەيەشەوە رۆژنامەى (كالچيۆ مێركاتۆ)ى ئيتالى ئاشكراى كردوە كە يانەى ئارسنالى لەندەنى بەنيازە گرێبەستێك پێشەكەش بە ياريزانى توركى (ئاردا) بكات بۆ ئەوەى ريزەكانى لە وەرزى نوێدا زياتر بە هێز بكات بەتايبەتى هێلى ناوەراست.

هەرچەندە وەرزى رابردوو ئاردا بە برى ٣٥ مليۆن يۆرۆ لە ئەتلەتيكۆمەدريد رووى لە بارشەلۆنە كرد بەڵام ئەو ياريزانە كەمترين جار بەشدارى پێكرا و ئاستى وەك پێويست نەبوو كە ئەمەش زياتر هێكارى ئەوەيە كە ئەو ياريزانە بير لە جێهێشتنى بارشەلۆنە بكاتەوە.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*