Home / ئسپانيا / رۆدريگز پەيامێك ئاراستەى زەيدان دەكات..

رۆدريگز پەيامێك ئاراستەى زەيدان دەكات..

جەيمس رۆدريگزى كۆلۆمبى و هێرشبەرى يانەى رياڵ مەدريدى ئسپانى پەيامێك ئاراستەى ئەفسانەى فەرەنسى و راهێنەرى ئێستاى رياڵ مەدريدى ئسپانى (زينەدين زەيدان كرد.

رۆدريگز لە لێدوانێكى بۆ كەناڵى (كاراكۆڵ)ى كۆلۆمبى رايگەياند: هيوادارم ئەم وەرزە زۆرتر ياري بكەم, هيواخوازم وەرزێكى ناياب بەرێ بكەم, ئارەزووى من مانەوەيە بۆ وەرزى سێيەم لەگەڵ مێرەنگى”.

لە كاتێكدا پێشكەشكارى كەناڵە پرسيارى لێدەكات لەسەر باشترين كاتەكانى, جەيمس دەلێت: “باشترين كاتەكانى ژيانم گۆڵ تۆماركردنم بوو بەرامبەر ئۆرۆگواى لە مۆنديال, وە خراپترين كاتەكانيشم چوونە دەرەوەمان بوو كاتێك بەرامبەر بەرازيل دووچارى شكست بووين, كاريگەرى زۆرى لەسەرم هەبوو كە زياتر لە چەند كاتژمێرێك بەردەوام دەگريام”.

لە ئێستادا جەيمس رۆدريگز پشوەكەى لە كۆلۆمبيا بەسەر دەبات, چاوەرێدەكرێت لە ٢٦/٧/٢٠١٦ وتە سبەينێ پەيوەندى بە كەمپى مەشق و راهێنانەكانى يانەكەيەوە بكات وەك ئامادەكاريەك بۆ وەرزى نوێى ٢٠١٦-٢٠١٧.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*