Home / ئنگليز / گوارديلا هۆكاربووە كە رياڵ مەدريد شكست بهێنێت لە يەكلا كردنەوەى گرێبەستێك بەرامبەر مانچستەرسيتى
گوارديۆلا

گوارديلا هۆكاربووە كە رياڵ مەدريد شكست بهێنێت لە يەكلا كردنەوەى گرێبەستێك بەرامبەر مانچستەرسيتى

دەزگاكانى راگەياندنى ئسپانيا رايانگەياند كە يانەى مانچستەر سيتى لە دواساتەكاندا توانى لە كێبركێكردن بۆ يەكلا كردنەوەى گرێبەستى ياريزانێكى بەرازيلى بەسەر يانەى ريال مەدريد سەربكەوێت و بەسودى خۆى يەكلايى بكاتەوە, كە هۆكارى سەركەوتنەكەشى بۆ پيپ گوارديۆلاى ئسپانى دەگەرێننەوە.

بە پێى رۆنامەى ماركا كە بلاوى كردوەتەوە گوارديۆلا سەركەوتوو بوە لە رازيكردنى گابرێل خيسيۆسى هێرشبەرى لاوى بەرازيلى تا پەيوەندى بكات بە ريزەكانى ستيزنەوە, ئەمەش دواى ئەوە دێت كە لە دوا ساتەكاندا گوارديلا پەيوەندى تەلەفۆنى لەگەل لاوە بەرازيليەكەدا ئەنجامداوە.

گابريێل زۆر نزيك بوە لە وەى پەيوەندى بە رياڵ مەدريدەوە بكات بەلام پيپ توانى گرێبەستەكەى بە برى ٣٢ مليۆن لە سودى مانچستەرسيتى يەكلا بكاتەوە, ئەم ياريزانە كە لە زۆر يانەى ئەوروپى ياريكردوە لە ئێستادا بەيەكێك لە لاوە بەهرەدارەكانى بەرازيل تەماشا دەكرێت و چاوەرێ دەكرێت لە داهاتوويەكى نزيكدا ئاستێكى باڵا پێشكەش بكات.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*