Home / ئسپانيا / بەپەلە.. ليڤەرپوول و ئشبيلە سزا درا.

بەپەلە.. ليڤەرپوول و ئشبيلە سزا درا.

يەكێتى تۆپى پێى ئەوروپى (يوفا) ئەمرۆ دووشەمە هەستا بە غرامەكردنى هەريەك لە يانەكانى ليڤەرپوولى ئنگليزى و ئشبيليەى ئسپانى بەهۆى هاندەرانى يانەكانەوە.

يوفا يانەى ليڤەرپوولى بە برى ١٦ هەزار يۆرۆ (١٧ هەزار و ٥٠٠ دۆلار), هەروەها يانەى ئشبيليەى بە ١٧ هەزار يۆرۆ غرامە كرد.

ئەم بريارەى يوفا بەهۆى گێرەشێوێنى هاندەرانى هەردو يانەى ناوبراو دێت لە خولى ئەوروپى بەتايبەتى لە يارى كۆتايى (يۆرۆليگ).

 

جێى ئاماژەيە ئشبيليە توانى وەرزى ٢٠١٥-٢٠١٦ ببێتە پاڵەوانى يۆرۆليگ لە سەر حسابى يانەى ليڤەرپوولى ئنگليزى بە ئەنجامى ٣-١ كە لە نێو ياريگاى (سانت ياكۆب) لە شارى پازل لە وڵاتى سويسرا كە لە ١٨ى مانگى ٥ پێنجى رابردوو ئەنجامدرا.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*