سەرۆكى فيفا هەواڵێكى خۆشى سەبارەت بە هەڵبژاردەكانى ئەفريقا ڕاگەياند

 جیانى ئینفانتینۆى سەرۆکى یەکێتى تۆپى پێى جیهان(فيفا) كە ئێستا لە وڵاتى نايجيريايە لە لێدوانێكيدا جەختى كردەوە لە جامى جيهانى ٢٠٢٦ ئەگەر بڕيار لەسەر زياد كردنى هەڵبژاردە بەشداربوەكانى مۆنديال درا لە ٣٢ هەڵبژاردەوە كرا بە ٤٠ هەڵبژاردە ئەوە كيشوەرى ئەفريقا ٢ كورسى ترى بۆ زياد ئەكرێت و هەڵبژاردە بەشدار بوەكانى ئەو كيشوەرە لە ٥ هەڵبژاردەوە زياد ئەكرێت بۆ ٧ هەڵبژاردە.
كيشوەرى ئەفريقا لە مۆنديالى ١٩٩٨ەوە بە ٥ هەڵبژاردە بەشدارى لە مۆنديال دەكات جگە لە مۆنديالى ٢٠١٠ كە تيپە بەشدار بوەكانى ئەو كيشوەرە زياد كرا بۆ ٦ هەڵبژاردە بەهۆى ئەوەى ئەو كيشوەرە ميواندارى مۆنديالى ٢٠١٠ بوو.
Pin It

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *