Home / ئسپانيا / ريال مەدريد دەوڵەمەند ترين يانەيە لە رووى نرخى ياريزانەكانى..

ريال مەدريد دەوڵەمەند ترين يانەيە لە رووى نرخى ياريزانەكانى..

رۆژنامەى “ماركا”ى ئسپانيا راپۆرتە هەواڵێكى بلاوكردوەتەوە و بە ژمارە دەيسەلمێنێت كە رياڵ مەدريد گرانترين يانەيە لە جيهاندا لە رووى نرخى ياريزانەكانى.

رۆژنامەى ماركاى نزيك لە يانەى رياڵ مەدريدى ئسپانيا لە راپۆرتە هەواڵەكەيدا پشتى بە پێگەى (ترانسفێر ماركێت)ى جيهانى بەستوە بۆ هەڵسەنگاندنى نرخى ياريزانەكان, كە تێيدا نرخى ياريزانانى يانەى رياڵ مەدريد دەگاتە نزيكەى ٧٨١ مليۆن يۆرۆ و پێشەنگى سەرجەم يانەكانى جيهانى گرتوە.

 

هەرچەندە يانەى رياڵ مەدريد گرانترين پێكهاتەى هەيە بەلام چەندين كەموكورتى تێدا بەديدەكرێت لە كۆى نرخى چەند ياريزانێكى كە دەگاتە نزيكەى ١٠٠ مليۆن يۆرۆ ئەمەش بەهۆى ئەوەى چوونەتە تەمەنەوە و ئاستيان بەرەو دابەزين دەروات.

لە ئێستادا يانە شاهانەييەكە شەش ياريزانى نرخيان دەگاتە سەرووى ٥٠ مليۆن يۆرۆ كە يەكێكيان كريستيانۆ رۆنالدۆيە و نرخى بە ١١٠ مليۆن يۆرۆ خەمڵێندراوە, هەروەها گاريس بەيڵ بە ٩٠ مليۆن يۆرۆ و جەيمس رۆدريگز ٦٠ مليۆن يۆرۆ, تۆنى كرووس ٥٥ مليۆن يۆرۆ, لۆكا مۆدريچ ٥٠ مليۆن يۆرۆ.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*