Home / جيهان / ئۆباميانگ, تەنها رياڵ مەدريد هەڵدەبژێرم..

ئۆباميانگ, تەنها رياڵ مەدريد هەڵدەبژێرم..

گۆڵكارى يانەى بروسيا دۆرتمۆندى ئەڵمانى و بەرەگەز گابۆنى (بيێر ئۆباميانگ) رايگەياند يانەى رياڵ مەدريدى ئسپانى ئەو يانەيەيە كە ئەگەر دۆرتمۆندم بەجێهێشت رووى لێبكەم.

 

ئۆباميانگ لە لێدوانێكيدا كە دەزگاكانى راگەياندنى ئسپانيا لە كەناڵى (زەد دى ئێفى) ئەڵمانيەوە وەريانگرتوە و بلاويانكردوەتەوە رايگەياندوە: “تاكە يانە كە بتوانێت لە دۆرتمۆند دوورم بخاتەوە يانەى رياڵ مەدريدى ئسپانيە, نەك هيچ جێگايەكى تر”.

لە ئێستادا هەردوو يانەى رياڵ مەدريد و ئەتلەتيكۆمەدريدى ئسپانيا كێبركێيانە لەسەر بەدەستهێنانى تواناكانى ئۆباميانگى تەمەن ٢٧ ساڵ, ئۆباميانگ لەگەڵ دۆرتمۆند لە وەرزى رابردوو ٣٩ گۆلى تۆمار كردوە لە ٤٦ يارى, توانى لە خولى بۆندسليگاى ئەڵمانى لە ريزبەندى دووەمى گۆڵكاران بێتبە ٢٥ گۆڵ.

بە پێى رۆژنامەى (ئاس)ى مەدريدى ئۆباميانگ لە ئيدارەى يانەى رۆخى بلانكۆس داواى برى ١٢ مليۆن يۆرۆى كردوە وەك مووچەى ساڵانە كە ئەوەش مەحالە بۆ يانە مەلەكيەكە جێبەجێى بكات.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*