Home / ئسپانيا / بەرشەلۆنە نزيك بووەتەوە لە هێنانى هێرشبەرێكى سيڤيە

بەرشەلۆنە نزيك بووەتەوە لە هێنانى هێرشبەرێكى سيڤيە

سەرچاوە ڕۆژنامەوانيەكانى وڵاتى ئيسپانيا ئەمڕۆ سێ شەمە بڵاويان كردەوە كە يانەى بەرشەلۆنە زۆر نزيك بووەتەوە لە هێنانى

كيڤين گاميرۆى فەرنسى و هێرشبەرى يانەى سيڤيەى ئيسپانى،ڕۆژنامەى سپۆرتى نزيك لە يانە كەتەلۆنيەكە لە ژمارەى ئەمڕۆيدا بڵاوى كردەتەوە كە بەرپرسانى يانەى بلوگرانا لەگەڵ يانەى سيڤيە گەيشتونەتە ڕێكەوتن بۆ گواستنەوەى گاميرۆ بۆ نيوكامپ.هەروەها ڕۆژنامەكە ئەوەشى لەسەر بۆندەكەى هێرشبەرە فەرەنسيەكە ئاشكرا كردووە كە بۆندى ناوبراو تەنها هەندێك وردەكارى بچوكى ماوە پێش ڕاگەياندنى بە شێوەيەكى فەرمى كەئەويش لويس ئينريكى ڕاهێنەرى بەرشەلۆنە داوادەكات بۆندى هێرشەبەرە ٢٩ ساڵەكە بۆ ماوەيەكى زۆر ئيمزا بكرێت.

كيڤين گاميرۆ وەرزى ڕابردوو توانى ٢٩ گۆڵ بۆ يانەكەى تۆمار بكات لە سەرجەم  پاڵەوانيەتيەكان و توانى لەگەڵ يانەكەى بۆ سێيەم ساڵ لە سەر يەك ببنە پاڵەوانى يۆرۆ ليگ.

 

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*